لە چوارچێوەی چالاکیەکانیدا، (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) بە پاڵپشتی رێکخراوی (NED) هەستا بە ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی تایبەت لە نێوان نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وبەشێک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی....
ئەمڕۆ (پێنج شەممە) (20/5/2021) بە ئامادەبوونی هە ریەکە لە بەڕێزان (د. ریبوار کەریم) و (رێزان شێخ دلێر) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)
گفتوگۆیەکیکراوە بۆ بەشێک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەنجامدرا...
چالاکییەکە تایبەت بوو بە پرسی تۆمارکردنی رێکخراوەکان لە (فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی عێراق) کە زۆرێک لە رێکخراوەکانی هەرێمی کوردستان تووشی چەندین گرفت بوونەتەوە لە کاتی تۆمارکردنیان....
سەرەتا هەریەکە لە بەڕێزان (د. ریبوار کەریم) و (رێزان شێخ دلێر) باسیان لە هەوڵەکانی خۆیان لە رابردوودا کرد بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە چ لە هەرێمی کوردستان و چ لە بەغداد، ئەمە جگە لەوەی هەردوو نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە هەرچی زووترە کار بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە بکرێت....
دواتریش رێکخراوە بەشداربووەکان کێشەکانیان و راوسەرنج و پێشنیاری خۆیان خستە بەردەست نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)...
لە کۆتایشدا هەریەکە لە (د. ریبوار کەریم) و (رێزان شێخ دلێر) بڕیاریاندا لە کاتی گەڕاندنەوەیان بۆ بەغداد راستەوخۆ بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەن.
هەروەها بڕیاردرا پاش بەدواداچوونەکانی هەردوو نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)، (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) لە پەیوەندی و هەمئاهەنگیدا بەردەوامدا دەبێت لە گەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ولایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە.
بۆ بینینی وێنەکان کلیک لەم لینکە بکە:
https://www.keodd.org/galleryview?photo=6029#prettyPhoto


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft