سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختە، (د.یوسف محەمەد) نوێنەری پارێزگای سلیمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا کە وێنەیەکی بۆ (پێگەی ئەلیکترۆنی رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) نێردراوە... تیایدا هاتووە: ترسمان لەوە هەیە لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراقدا (کە بڕیارە مانگی (10/2021) ئەنجامبدرێت)، تەزویرێکی زۆر بکرێت، ئەویش بە بە کارهێنانی نزیکەی یەک ملیۆن کارتی دەنگدانی ساختە....
لە دریژەی لێدوانەکەدا هاتووە: پێشتریش وەک فراکسیۆنی گۆڕان پێشنیارێکمان پێشکەشکردووە سەبارەت بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق، چونکە گومان دەکرێت کە نزیکەی یەک ملیۆن لە کارتی دەنگدان کە لە هەڵبژاردنی پێشوودا بەکارهێنراون، دووبارە لەم هەڵبژاردنەشدا بەکار بهێنرێنەوە،  بۆیە زۆر گرنگە پشت بە (بصمة العين) ببەسترێت بۆ دڵنیابوونەوە لە ناسنامەی دەنگدەرو پاکی هەلبژاردنەکە لە رێگەی کارتی بایۆمەتریەوە وەک رێکارێکی خۆپارێزی لەلایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە بگیرێتەبەر بۆ رێگریکردن لە هەر یاریکردنێک یان فرۆشتنی کارتی دەنگدان بەکەسانی دیکە....

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft