ئەمڕۆ (سێ شەممە) (25/5/2021)  رێـكخراوی كـوردستان بـۆ هـەمووان   بەهاوكاری رێكخراوی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی NED) ئەمریكی، هەستا  بە ئەنجامدانی گفتوگۆیەکیکراوە تایبەت بە کێشەوگرفتەکانی (بەندیخانەی سوسێ ی فیدراڵی)
  چالاکیەکە بە میوانداری بەڕێز  (د. بەهار مەحمود) و ( ئارەزو مەحمود) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئەنجامدار،کە تیایدا هەریەکە لە بەڕێزان (موئمن ئەبوبەکر خدر) بەڕێوەبەری (بەندیخانەی سوسێ ی فیدراڵی) و بەشێک لە  سەرۆک بەشەکان و فەرمانبەران، ئامادەی چالاکییەکە بوون... 
سەرەتا بەڕێز (موئمن ئەبوبەکر خدر) بەڕێوەبەری (بەندیخانەی سوسێ ی فیدراڵی) كێشەو گرفتەكانیان هەروەها پێشنیارو سەرنجی خۆیان بۆ نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) خستەڕوو، هەروەها داواشی لە نوێنەرانی پارێزگای سلیمانی کرد لە هەوڵی جدیدا بن بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کێشەکان. 
داوابەدوای ئەوەش لێپرسراوانی بەشە جیاجیاکانی (بەندیخانەی سوسێ ی فیدراڵی) گرفت و کێشەکانی بەشەکانیان بەشێوەیەکی گشتی خستەڕوو...
لە كۆتایشدا هەریەکە لە بەڕێزان  (د. بەهار مەحمود) و ( ئارەزو مەحمود) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) بەڵێنی ئەوەیدا بەهاوکاری نوێنەرانی دیکەی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدواداچوون بۆ ئەو كێشەو گرفتانە بكەن، هەروەها پەیوەندیشیان لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیەكان بەردەوام دەبێت‌و لەداهاتووشدا هەماهەنگی زیاتر دروستدەكەن و دڵنیاییادا بە ئامادەبووان بەشێک لە کێشەکانیان چارەسەر دەکەن.
شیاوی باسە چالاکییەکە لەلایەن بەڕێوبەر و ستافی (بەندیخانەی سوسێ ی فیدراڵی) و نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)ەوە بەرزنرخێنرا.
بۆ بینینی وێنەکان کلیک لەم لینکە بکە:
https://www.keodd.org/galleryview?photo=6030

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft