بەمەبەستی بەدواداچوونی کێشەو گرفتەکانی (بەندیخانەی سوسێ ی فیدراڵی) و گەیاندنیان بە وەزارەتی دادی عێراقی، رۆژی (دووشەممە/ 31/5/2021) هەریەکە لە (ئارەزوو مەحمود) و (د. بەهار مەحمود) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) سەردانی وەزارەتی دادی عێراقیان کرد وئەو کێشەو گرفتانەی کە لە گفتوگۆیکراوەی  نێوان (ئارەزوو مەحمود) و (د. بەهار مەحمود) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) و بەڕێوەبەرو سەرۆک بەشەکانی (بەندیخانەی سوسێ ی فیدراڵی) خرانەڕوو، لەبەرامبەریشدا وەزیری داد بەڵێنیداوە کە ھەوڵی جددی بدات بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان 
شایانی باسە رۆژی (سێ شەممە) (25/5/2021)  رێـكخراوی كـوردستان بـۆ هـەمووان   بەهاوكاری رێكخراوی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی NED) ئەمریكی، هەستا  بە ئەنجامدانی گفتوگۆیەکیکراوە تایبەت بە کێشەوگرفتەکانی (بەندیخانەی سوسێ ی فیدراڵی) و لە كۆتایشدا هەریەکە لە  (د. بەهار مەحمود) و (ئارەزوو مەحمود) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) بەڵێنی ئەوەیاندا بەدواداچوون بۆ ئەو كێشەو گرفتانە بكەن.
https://www.keodd.org/view?news=119065&part=3



SHARE
زانیاری بەرامبەر پارە..
د.رێبوار كریم محمود
وازلەدەستور بهێنن
ئارەزوو مەحموود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft