ئەمڕۆ (چوار شەممە) (16/6/2021)  رێـكخراوی كـوردستان بـۆ هـەمووان   بەهاوكاری رێكخراوی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی (NED) ، هەستا  بە ئەنجامدانی گفتوگۆیەکیکراوە تایبەت بە کێشەوگرفتەکانی (پۆلیسی گومرگی رانیە)
  چالاکیەکە بە میوانداری بەڕێز  (شیروان میرزا) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئەنجامدار،کە تیایدا هەریەکە لە بەڕێزان (بەڕێوەبەرو جێگری بەڕێوبەرو لێپرسراوی بەشەکان و ئەفسەرانی پۆلیسی گومرگی رانیە) ئامادەی چالاکییەکە بوون... 
سەرەتا بەڕێز (عەقید فەیسەڵ) بەڕێوەبەری (پۆلیسی گومرگی رانیە) پاش وتەی بەخێرهاتن و بەرزنرخاندنی چالاکییەکە كێشەو گرفتەكانیان هەروەها پێشنیارو سەرنجی خۆیان بۆ نوێنەرەكانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) خستەڕوو، هەروەها داواشی لە نوێنەرانی پارێزگای سلیمانی کرد لە هەوڵی جدیدا بن بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کێشەکان. 
پاشان  (شیروان میرزا) نوێنەر پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) باسی لە رۆڵی پەرلەمانتارو ئەرک و دەسەڵاتەکانیان بۆ ئامادەبووان روونکردەوە....
داوابەدوای ئەوەش لێپرسراوانی بەشە جیاجیاکانی (پۆلیسی گومرگی رانیە) گرفت و کێشەکانی بەشەکانیان بەشێوەیەکی گشتی خستەڕوو داوایان کرد کە نوێنەرانی پارێزگای سلیمانی لە هەوڵی جدیدا بن بۆ هاوکاریکردنیان لە چارەسەرکردنی کێشەکان.
 لە کۆیایشدا بەڕێز (شیروان میرزا) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) بەڵێنی ئەوەیدا بەهاوکاری نوێنەرانی دیکەی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدواداچوون بۆ ئەو كێشەو گرفتانە بكەن، لەگەڵ گەڕانەوەشیان بۆ بەغداد سەردانی هەریەکە لایەنانە بکات:-
- سەرۆک کۆماری عیراق 
- وەزیری ناخۆ
- سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوریەکان
- فەرماندەیی پاسەوانی سنور
- ئەنجومەنی راژەی ئیتحادی
- ئاڕاستەکردنی نوسراو بۆ وەزارەتی دەرەوە
شیاوی باسە چالاکییەکە لەلایەن بەڕێوەبەر و ستافی (پۆلیسی گومرگی رانیە) و نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)ەوە بەرزنرخێنرا.
بۆ بینینی وێنەکان کلیک لەم لینکە بکە:
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft