ئەمڕۆ (سێشه‌ممه‌)، (29/6/2021)، ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی (63)هه‌مین دانیشتنی ئاسایی ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم تەوەرانە: 
1. دەنگدان  بە گۆڕینی ناوی گوندی (گورگەدەر) بۆ گوندی (سەرقەڵای عوزێری)لە سنوری ناحیەی (پیرەمەگروون) لە قەزای (قەزای دوکان). ئەم بڕگەیە بەکۆی دەنگی (25) ئەندام لە کۆی (28) ئەندامی ئامادەبوو پەسەند کرا.
2. دەنگدان لەسەر دروستکردنی (گوندی کانی ئاسکان) سەر بەناحیەی (سەرقەڵا) لە قەزای (کفری). ئەم بڕگەیە بەکۆی دەنگی (24) ئەندام لە کۆی (28) ئەندامی ئامادەبوو پەسەند کرا.
3. دەنگدان لەسەر بە قەزاکردنی  ناحیەی (بازیان) سەربە  قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی
4.   دەنگدان لەسەر بە قەزاکردنی ناحیەی (حاجیاوا) سەر بە قەزای رانیە.
هەریەکە لەم دوو بڕگەیەش بەتێکڕای دەنگی ئەندامانی ئامادەبوو پەسەندکرا
جێگای ئاماژەیە، ناحیەی بازیان و حاجیاوا لە ساڵی (2015)ەوە داواکاریان پێشکەش بە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کردووە بۆ بە قەزابوونیان، سەرەنجام پاش تێپەڕبوونی شەش ساڵ بەسەر داواکاریەکەدا ئەمڕۆ دەنگ لەسەر بە قەزابوونیان درا، (ئازاد محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، ھەموو ڕێکارە یاساییەکان بۆ بەقەزاکردنی ئەو دوو ناحیەیە کراون، ھیواشی خواست ئەو ھەنگاوە ببێتە مایەی گەشەکردن و ڕەخساندنی ھەلی کار بۆ دانیشتوانی ھەردوو ناحیەکە.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft