ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه)  (30/6/2021) د.ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌له‌مان، پێشوازیی له‌سه‌رۆك و  سەرۆک فراکسیۆنەکانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌رسێ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانیان چه‌ندین گیروگرفتی یاسایی و ئیدارییان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان خسته‌ڕوو و باسی یاسای ژماره‌ (3)ی ساڵی 2009، یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان-عێڕاق كرد كه‌ له‌ڕووی یاساییه‌وه‌ به‌پێی مادده‌ی (36)، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له‌ژێر چاودێریی په‌رله‌ماندایه‌و داوایانكرد یاساكه‌ هه‌مووار بكرێته‌وه‌، به‌جۆرێك كه‌كارایی ئه‌نجوومه‌نه‌كان مسۆگه‌ر بكات، هه‌روه‌ها داوای هاوئاهه‌نگیی نێوان لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیان كرد له‌كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و به‌دواداچوونیان بۆ پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كان.
لای خۆیانه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، پشتیوانیی خۆیان بۆ داواكانیان و بیرۆكه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه‌و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و مادده‌و بڕگانه‌ی كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكاندایه ده‌ربڕی.
شایان باسە لە (22/2/20210) (رێكخراوی كوردستان بۆ هەموان) ‏بەهاوكاری رێكخراوی‎ ‎‏ (‏NED‏) ی ئەمریكی هەستا‏بە ئەنجامدانی ‏گفتوگۆیكراوە تایبەت بە: (یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (2009) یاسای ‏پارێزگاكانی هەرێمی ‏كوردستان)....‏
‏  لە چالاكییەكەدا لەلایەن هەردوو بەڕێز (د. فەلاح مستەفا)‌و (د. مستەفا ‏رەسول)ەوە لایەنە بەهێزو لاوازەکانی یاساكە دەستنیشان خرانەرَوو پاشان ‏دەرگای گفتوگۆ بەشداربووان كرایەو ئەوانیش ‏راوسەرنج و پێشنیارەكانیان ‏خستەڕوو
پاشكۆكردنەوەیان سەرجەم پێشنیارەكان لە رێگای بەڕێز (رۆژان ‏شەهید حەمەڕەش) ئەندامی لیژنەی كاروباری یاسایی لە (پەرلەمانی ‏كوردستان) پێشكەش بە لیژنەی ‏كاروباری یاسایی (پەرلەمانی كوردستان) ‏.....‏
شیاوی باسە بەشداربووانی چالاكییەكە بریتی بوون لە بەڕێزان (رۆژان ‏شەهید حەمەڕەش) ئەندامی لیژنەی كاروباری یاسایی لە (پەرلەمانی ‏كوردستان)‌و بەڕێز (دیمەن رەزا) بڕیاردەری لیژنەی یاسایی لە (ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی) هەروەها ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایانی زانكۆ‌و ‏یاساناسان‌و  چالاكوانانی كۆمەڵی مەدەنی‌و چاودێرانی سیاسی ئامادەی ‏چالاكییەكەبوون.
SHARE
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
بە وشەی (موزایەدە) ساردمەبنەوە!
د.رێبوار كریم محمود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft