ئەمڕۆ (دوو شەممە) (12/7/2021)  رێـكخراوی كـوردستان بـۆ هـەمووان   بەهاوكاری رێكخراوی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی (NED)  ئەمریکی ، هەستا  بە ئەنجامدانی گفتوگۆیەکیکراوە تایبەت بە کێشەوگرفتەکانی (گفتوگۆیکراوەی تایبەت بە فەرمانگەکانی (کارتی نیشتمانی، نشینگە، کارتی زانیاری) ئیدارەی راپەڕین
  چالاکیەکە ئەنجامدارا بە میوانداری بەڕێزان  (شیروان میرزا) و ( ئارەزوو مەحمود) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) و هەریەکە لە بەڕێزان:
  • لێپرسراوی فەرمانگەی نشینگەی راپەڕین
  • لێپرسراوی فەرمانگەی کارتی نیشتمانی رانیە
  • لێپرسراوی فەرمانگەی کارتی نیشتمانی چوارقوڕنە
  • لێپرسراوی فەرمانگەی کارتی نیشتمانی پشدەر
  • لێپرسراوی فەرمانگەی کارتی نیشتمانی هێرۆ
  • لێپرسراوی فەرمانگەی کارتی نیشتمانی ناودەشت
  • لێپرسراوی فەرمانگەی کارتی نیشتمانی بێتواتە
سەرەتا هەریەکە لە (شیروان میرزا) و ( ئارەزوو مەحمود) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) باسیان لە رۆڵی پەرلەمانتارو ئەرک و دەسەڵاتەکانیان بۆ ئامادەبووان روونکردەوە....
داوابەدوای ئەوەش لێپرسراوانی فەرمانگەکان گرفت و کێشەکانی بەشەکانیان بەشێوەیەکی گشتی خستەڕووپاشان بەشداربووان داوایان کرد کە نوێنەرانی پارێزگای سلیمانی لە هەوڵی جدیدابن بۆ هاوکاریکردنیان لە چارەسەرکردنی کێشەکان
 لە کۆیایشداهەریەکە لە بەڕێزان  لە (شیروان میرزا) و ( ئارەزوو مەحمود) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) بەڵێنی ئەوەیاندا بەهاوکاری نوێنەرانی دیکەی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدواداچوون بۆ ئەو كێشەو گرفتانە بكەن، لەگەڵ گەڕانەوەشیان بۆ بەغداد سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق بکەن بۆگەیاندنی کێشەکان هەروەها بڕیاریشە سەردانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و فەرمانگەکانی (کارتی نیشتمانی و نشینگەو کارتی زانیاری) سلێمانی بکەن لە داهاتووشدا پەیوەندیشیان لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیەكان بەردەوام دەبێت.
بۆ بینینی وێنەکان کلیک لەم لینکە بکە:

SHARE
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
بە وشەی (موزایەدە) ساردمەبنەوە!
د.رێبوار كریم محمود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft