رۆژی (13/7/2021)  (ڕێزان شێخ دلێر) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە یاداشتێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە تایبەت بە رەشنوسی هەمواری یاسای کارتی نیشتمانی، یاداشتەکەش پالپشتە بە واژۆی (27) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق....
لە یاداشتەکەدا داواکراوە کە سەرۆکی ئەنجومەن رەزامەندی دەرببڕێت بە ناردنی رەشنوسی هەمواری یاسای کارتی نیشتمانی بۆ لیژنە تایبەتمەندەکان...
شایانی باسە ئەم یاداشتە لەچوارچێوەی هەوڵەکانی نوێنەراەکەی پارێزگای سلێمانییە لە پڕۆژەی (ناوی من ناوی دایكه‌مه)، ‌ ئەگەر ئەم پێشنیارە پەسەند بکرێت، خزمه‌تكردنە به‌ته‌واوى منداڵانى قوربانى جه‌نگ و ماڵوێرانیه‌كانى عێراق . پڕۆژه‌ یاساكه‌ تایبه‌ته‌ به‌هه‌مواری یاسایی كارتى نیشتیمانى بۆ ئه‌وه‌ى منداڵان به‌ناوی دایكان و باوكانیش بكرێن.




SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft