پاش زیاتر لە 10مانگ لە دەستگیرکردنی محەمەد شێخ وەھاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە کەفالەت ئازادکرا.
ناوبراو لە (25/10/2020)دا چووە بەردەم دادگا بە تۆمەتی ساختەكردنی پسووڵە لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان... دوێنێ (16/8/2021) دادگا ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە کەفالەت ئازاد کرد، لەو بارەیەشەوە (محەمەد شێخ وەهاب) تایبەت بە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)ی راگەیاند" هەروەک چۆن لەسەرەتادا هەموو ئەو تۆمەتانەم رەتکردوونەتەوە کە ئاڕاستەم کرابوون، ئێستاش بە هەمان شێوە دووبارە ئەو تۆمەتانە رەتدەکەمەوە، سوپاس بۆ خودا تائێستا هیچ تۆمەتێک بەسەرمدا ساغ نەبوونەتەوە"

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft