ئەمڕۆ (سێ شەممە) (24/8/2021) بەیاوەری (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ( لیژنەی تەندروستی و ژینگە)ی ئەنجومەن، سەردانی نەخۆشخانەی شەهید (تایەر علی والی بەگ )و ( نەخۆشخانەی شار)یان کردو لەگەڵ بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەری کارگێڕی هەردوو نەخۆشخانەکە کۆبوونەوە ....
لە کۆبونەوەکەدا سەرنج و تێبینی یەکانی هاوڵاتیان پەیوەندیدار بە سێکتەری تەندروستییەوە باسیان لێوە کراو هاوکات ستافی هەردوو نەخۆشخانەی ناوبراو سەرنج و پێشنیازەکانی خۆیان خستە بەردەست ئەنجومەنی پارێزگا ، کەپەیوەندیدار بوون بەخزمەتی نەخۆش و بەرژەوەندی گشتی، لە کۆتایشدا بڕیاردرا پەیوەندی وهەمئاهەنگی زیاتر هەبێت لەنێوانیاندا .





SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft