سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دا بۆ بە فەرمی ناساندنی مەرزی سازان لە هەڵەبجە
هەریەکە لە (غالب محمد عەلی و سەرکەوت شەمسەدین) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا رایانگەیاند کە حکومەتی عێراق رەزامندی دەربڕیوە لە سەر بە فەرمی ناساندنی مەرزی سازان لە هەڵەبجە...
ئەمەی لایخوارەوەش دەقی روونکردنەوەکەیە:
پاش هەوڵ و ماندوبونێی زۆری چەند مانگە لەگەڵ دامەزراوە جیاوازەکانی عێراق، بەتایبەت بەرێز راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق قاسم ئەعرەجی کە لەگەڵمان زۆر ماندوو بوو وە بەڵێنەکەی خۆی بردەسەر بۆ هەڵەبجە، ئێستا ئیتر پارێزگای هەڵەبجە ی شەهید بویە خاوەنی دەروازەیەکی نێودەوڵەتی توانیمان رەزامەندی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەدەست بهێنین بۆ بە فەرمی ناساندنی دەروازەی سازان.
هەفتەی رابردوو نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە کیتابی فەرمی ئاگاداریکردین کە سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی داوە کە دەروازەی سازان بکرێتە فەرمی و بەفەرمی رێکارەکانی دەستیپێکردووە.
بۆ تەواوکردنی رێگای سازان هەڵەبجە کە چەندین ساڵە حکومەتی هەرێم فەرامۆشی کردووە، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان بودجەی بۆ دابینکراوە و بەرێز مامۆستا ئەحمەدی حاجی رەشید کاری لەسەر ئەکات.
بۆیە لێرەوە هیوادارین حکومەتی هەرێم چیتر نەبێتە رێگر لەبەردەم کارەکانی ئەم پرۆژە گرنگە و هەڵەبجە لەو پەڕاوێز خستنە دەرباز بکەن، هەرکەسیش رێگری یان سستی لەم پرۆژەیە بکات ئەوە خیانەتە لە هەڵەبجە و خەڵکی کوردستان بە گشتی و پێویستە سزای توند بدرێت.
دووبارە پیرۆزە لە هەڵەبجە و شارەزور، بەم هەنگاوە دەرفەتی گرنگ بۆ گەنجانی هەڵەبجە و شارەزور دروست دەبێت.
غالب محمد عەلی
سەرکەوت شەمسەدین
۲٥ ی ئاب ۲٠۲۱

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft