ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی 67م كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامداو تیایدا بڕیاردرا بەگۆڕینی قائیمقامی قەزای دەربەندیخان كە خانەنشین دەبێت و پۆستەكە درا بە سلێمان محەمەد وەك قائیمقامی نوێ و فەرمانی دەستبەكاربوونی بۆكراو بەكۆی دەنگ بڕیاردرا بەدانانەوەی تەها ئیبراهیم بە بەڕێوەبەری ناحیەی سەرقەڵای گەرمیان.
 تەوەری دانیشتنەکانی ئەنجومەنی پاڕێزگای سلێمانی لە ئاستی خواست و چاوەروانی هاووڵاتیان نین و تەوەرەکان زۆر لاوازن، دانیشتەکەی ئەمڕۆش تەنها ماوەی (10) خولەکی خایاند... ئەمە لەکاتێکدا لە (11/5/2021)دا پۆستی (قائیمقامی قەزای کفری) لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە دانرا بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەرەڕای نیگەرانیەکانی ئەنجومەنی پارێزگا تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئەنجامی هەوڵەکان و نیگەرانییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دیار نین لەسەر دەستبەکاربوونی  (قائیمقامی قەزای کفری) بەشێوەیەکی نایاسایی، هاوکات (قائیمقامی قەزای کفری)ش کارەکانی خۆی رادەپەڕێنێت... 
شایانی باسە پاش زیاتر لە 10مانگ لە دەستگیرکردنی (محەمەد شێخ وەھاب)، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دوای ئازادکردنی بەکەفالەت ئەمڕۆ  بۆ یەکەمجار بەشداری دانیشتنەکانی ئەنجومەنی کردەوە.



SHARE
حوکمڕانیی بێ ئیش...
د.رێبوار كریم محمود
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
بە وشەی (موزایەدە) ساردمەبنەوە!
د.رێبوار كریم محمود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft