رۆژی (1/9/2021) هەریەکە لە (ئەحمەد حاجی رەشید، د.رێبوار کەریم، غالب محمد علی، سەرکەوت شەمسەدین) نوێنەرانی پارێاگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێک سەردانی وەزارەت ناوخۆی عێراقیان کرد...
  لە سەردانەکەدا لەگەڵ هەریەك لە بەشەکانی (ئاسایشی فیداڵی و رەگەزنامەو باری شارستانی و کارتی زانیاری و سەرچاوە مرۆییەکان و نوسینگەی وەزیری ناوخۆ) کۆبوونەوەو تاوتوێی پرسی گواستنەوەی موچەی فەرمانگە فیدراڵیەکان و 
هەروەها کێشەو پێداویستیەکانی بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی گومرکی سلێمانی، کە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) لە (15/6/2021)   لەچالاکییەکی تایبەت بە کێشەوگرفتەکانی (پۆلیسی گومرگی سلێمانی) میوانداری هەریەکە لە (د. رێبوار کەریم و دانا جەزا) سازکرد.
هاوکات نوێنەرەکانی پارێزگای سلێمانی ئەوەشیان راگەیاندووە کە عێراق رازی بووە بە کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پێنجوێن و هەروەها پلانی نوێ هەیە بۆ پێدانی دەسەڵاتی زیاتر بە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بۆ ئیدارەدانی پۆلیسی گومرک و پاسەوانی سنور و چارسەرکردنی کێشەکانیان.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft