ئەمڕۆ (چوار شەممە) بەرواری (22/9/2021) لە نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەران هەریەکە لە (د. غالب محمد) و (سەرکەوت شمس الدین) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان سازکرد لەسەر هەندێک گەندەڵی لە پارێزگای سلێمانی ...
لە کۆنگرە رۆژنامەنووسیەکدا نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باسیان لە بوونی چەند دۆسییەکی گەندەڵی کرد لە پارێزگای سلێمانی
شیانی باسە بۆ یەکەمجارە  لە نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەران کۆنگرەی رۆژنامەنووسی ئەنجامبدرێت، بەبێ ئامادەبوونی کەناڵەکانی راگەیاندن، بۆیە هەردوو نوێنەرەکە رەخنەی توندیان لە کەناڵەکانی راگەیاندن گرت و رایانگەیاند "میدیاکان بە هەموویانەوە چ ئەوانەی لە دەسەڵاتدان و چ ئەوانەشی لە دەرەوەی دەسەڵاتدان زاتی رووماڵکردنی ئەم حەدەسەیان نەبوو" 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft