ئەحمەدی حاجی رەشید، کاندید لە بازنەی (3) هەڵبژاردنەکانی پارێزگای سلێمانی، بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە (10/10/2021)دا ئەنجامدرا، سەبارەت بە راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان، راگەیەندراوێکی بۆ رایگشتی بڵاوکردەوە، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: (هەندێ هێزی سیاسی یاساکەیان بەبەری خۆیاندا دوری و هەندی دامەزراوەی نێو دەوڵەتیش پشتگیر بوون بۆ دەرچواندنی ، هەم کۆمسیۆنیش نەیتوانی بەسەرکەوتویی پرۆسە بەئەنجام بگەیەنێت ،هەربۆیە تەواوی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رەد دەکەمەوەو بەپرۆسەیەکی شکست خواردوی لەقەڵەم دەدەم ، ماندوش نەبووم لە تۆمارکردنی تانە لە ڕێو شوێنەکانی کۆمسیۆن وماندوش نابم لە سکاڵاکردن لەدادگای فیدڕاڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکان)
ئەمەی خوارەوەش دەقی راگەیەندراوەکەیە:
بەناوی خوای گەورەو بێ هاوتا
بەیاننامەی رەدکردنەوەی دەرئەنجامی هەڵبژاردن
جەماوەری بەشەرەفی کوردستان و دەنگدەرانی سنوری بازنەی (٣) هەڵبژاردن :
لەکاتیدا هاوڵاتیانی عێراق بەگشتی و هەرێم کوردستان بەتایبەتی چاوەڕی هەلبژاردنێکی بێگەردو دادگەربوون بۆ دیاری کردنی نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان لە ڕێگەی یاسایەکی نوێ و کۆمسیۆنێکی نوێ وە ، بەداخەوە هەم یاساکە پڕبوو لەکەم وکورتی ولەکاتی خۆیشدا تێبینیەکانمان باس کردو سەرئەنجام دەنگمان بەیاساکە نەدا ،بەڵام بەداخەوە ویستی هەندێ هێزی سیاسی یاساکەیان بەبەری خۆیاندا دوری و هەندی دامەزراوەی نێو دەوڵەتیش پشتگیر بوون بۆ دەرچواندنی ، هەم کۆمسیۆنیش نەیتوانی بەسەرکەوتویی پرۆسە بەئەنجام بگەیەنێت ،هەربۆیە تەواوی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رەد دەکەمەوەو بەپرۆسەیەکی شکست خواردوی لەقەڵەم دەدەم ، ماندوش نەبووم لە تۆمارکردنی تانە لە ڕێو شوێنەکانی کۆمسیۆن وماندوش نابم لە سکاڵاکردن لەدادگای فیدڕاڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکان ، چونکە ئەو ئەنجامانەی لەسەر فرت و فێل تەزویر و پێچەوانەی بنەمادەستوریەکان دامەزراون و بڵاو کراونەتەوە ،بەدڵنیایەوە ئەنجامی ڕاستەقینەو باوەڕ پێکراوی ئێمەو هاوڵاتیان و دەنگدەران نییە و ویست و ئیرادەی گەل لەوە بەهێزترە ئەو ئەنجامانە قەبوڵ بکات .
هەربۆیە ئەنجامەکان رەد دەکەمەوە لەسەر بنەمای دوهۆکار: 
هۆکارە نێوخۆییەکان : 
یەکەم : لە ٢٠٢١/١٠/١٤ دواي بڵاوکردنەوەی ئەنجامە سەرەتاییەکان لەلایەن کۆمسیۆنەوە گومانمان لادروست بوو کە ئەنجامەکان دەستکاری کراون .
دووە: لە بەدوادا چونمان لەماوەی بڵاو کردنەوەی ئەنجامە سەرەتاییەکان تا بڵاو کردنەوەی ئەنجامی کۆتایی بە دڵنیایەوە دوای بینینی دەیان بەڵگەو دانیشتن لەگەڵ دەیان کەسی شارەزاو ئاگادار لەرەوتی پرۆسەکە ،دڵنیا بوینەوە کە پرۆسەکە تەزویرو خەڵەتاندن و چاوبەستی تیدا کراوە لەسەر ئاستی بازنەکان و پارێزگاکان کە خۆیان دەبیننەوە لەم خاڵانەدا.
* لەبازنە (٣) ژمارەیەکی زۆر پەنجەمۆر نەخوێندراوەتە کە دوای بەدواداچوون هەرلە سنوری مەڵبەندی هەڵەبجەی کۆمەڵ زیاتر لە (٧٣) ناومان لاتۆماربوە کە چەند جار هەوڵیان داوە بێهودە بوە چونکە لە بنچینەدا پەنجەمۆری ئەو کەسانە تۆمار نەکراوە وەک ئەوەی کۆمپانیای پشکنینی ئاڵمانی پشت ڕاستی کردەوە .
* لەدوای بلاو کردنەوەی دەنگدانی تایبەت و بەدەستهێنانی پلەی دووەم لەو دەنگدانە هەندێ لایەنی سیاسی دور لە ئەخلاقی سیاسی و مۆراڵی حیزبی کەوتنە بانگەشەی ئەوەی کە کورسی دووەم یکلابوەتەوە بۆ کۆمەڵ ئیتر پێویستیان نییە دەنگیان پێبدرێت ،کەدەیان کەس پەیوەندیان پێوە کردین کە ئەو فێڵەو چاوبەستیان لێکراوە بۆ خستنی ئێمە .
* لایەنێکی سیاسی بە ڕێکەوتن بەکرێگرتن لەگەڵ یەکێک لەهێزە نەیارەکانمان ڕێکەوتبوون و ماڵ بەماڵ دەگەڕان کەنابێت وهەرچییان کردوە نابێت بهێڵن (ئەحمەدی حاجی ڕەشید ) سەرکەوێت لەم پرۆسەیەدا بەبەڵگەی سەلمێنراو لامانە 
* هەڵگرتنی ژمارەیەکی زۆر دەنگی تایبەت و ئاڕاستەکردنیان لەڕۆژی دەنگدانی گشتیدا بۆ پارسەنگی باڵانسی لاسەنگی هەندێک کاندید لەدوو ناوچە زۆر بەئاشکرا دەرئەنجامەکانی گۆریوە و شاراوە نییە لامان .
* ڕێکەوتنی درەنگانی شەو لەئەنجامی خەراپ بەکارهێنانی لێدوانی هەندیک کەسایەتی کۆمەڵ و هاوڕێیەتی ئێمە لەگەڵ هەندێ لە دڵسۆزانی نیشتیمان ،هەندێ دڵسۆزی پەشیمان کردبوەیەوە لەدەنگدان بەئێمە دوای ئەوەی ئەوبەڕێزانە هەستیان کردبوو لەپرۆسەکە شکست دێنن.
هۆکارە دەرەکیەکان بەتایبەت ڕێکارەكاني کۆمسیۆن:
یەکەم : کۆمسیۆن نەیتوانی مامەڵەیەکی تەندرست بکات لە ئاست تانەکان و ژماردنەوەی دەنگەکانی تەنها بۆ هەندێک تانەکردوە .
دووەم : کۆمسیۆن هیچ رونکردنەوەیەکی نەبوو سەبارەت بەدەنگدانی دوو بارە چەندبارەو کە پارێزگای هەولێر لەئاستی یەکەمدا بوو لەدەنگدانی دووبارە .
سێهەم : بونی کێشەی نەخوێندنەوەی دەنگەکان لە دەزگای خێراکردنی ئەنجامەکان کەبە لە١٠٪ بەشداربوان مەزەندە دەکرێت .
چوارەم : دانەخستنی سندوقەکانی دەنگدان لەدوای کاتی خۆی لەهەندێ وێستە بەزیاتر لە کاتژمێر لەکاتێکدا دەستکاری دەنگدان تەنها چەند خولەکێکی دەوێت .
پێنجەم :بونی کێشە لە دەزگای پەنجەمۆرو کە گوایە تەنها نێرەرە (ارسال) کەلەدوایدا دەرکەوت ئەو دەزگایە بەشی وەرگریشی (استقبال) هەیە کۆمسیۆن بێدەنگی لێکردوە .
شەشەم : ئاشکراکردنی کۆمپانیا ئەڵمانیەکە (کۆمپانیای پشکنین) بە (٣) راپۆرتی پر وردەکاری و پێشکەشکردنی بەکۆمسیۆن و بێدەنگی کۆمسیۆن لەئاست ئەو هەموو گرفتانە ، کە ئەم دەزگایانە سەرکەوتوونابن و پاشان نابێت لە(٦) هەفتە پێش هەلبژاردن داتای تیدا خەزن بکرێت کەرۆژی دەنگدان کراوە و و دەزگای پەنجەمۆرەکەش هەموە پەنجەمۆری هاوڵاتیانی تیدا خەزن نەکراوە .
حەوتەم : ڕێژەی ئەو تەزویرەی کە پێی دەوتریت تەزویری سیبرانی و ئاڕاستەیەکی دیاری کراوی کردوەتە ئامانج و ئێمەو هاوڕێکانمان بوینەتە قوربانی ئەو تەزویرە چونکە خۆمان یەکلا نەکردەوە بۆ هیچ ئەجیندایەک و تەنها وەک نوێنەری ڕاستە قینە مامەڵەمان کردوە .
هەشتەم : شپرزبونی کۆمسیۆن پەشیمانبونەوەی چەندبارەی لەبڕیارەکانی گومانی لامان نەهێشت کە کۆمسیۆن بەشێکە لەکێشەکەو نەیتوانیوە بەسەرکەوتووی پرۆسەکە ئەنجام بدات .
نۆیەم : کۆمسیۆن بەفەرمی وەڵامی هیچ تانەیەکی پێڕانەگەیاندوین تا تانەی تر تۆماربکەین و بەنهێنی بابەتەکەیان هێشتەوە تا بڵاکردنەوەی ئەنجامەکان .
دەیەم : پشتگیری کردنی نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان لەپرۆسەکە لەکاتێکدا نوێنەری وڵاتانی ئەوروپا تێبینی زۆریان هەبوو لەسەر پرۆسەکە ،ئەوەی سەلماند کە نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق بەشێوەیەک لەشێوەکان بەشداربوو لەو ئاڵۆزیەو وتەکانی زیاتر لەوە دەچوون کە بەرپرسی کۆمسیۆن بێت نەک چاودێرێکی نێودەوڵەتی .
لەبەر ئەو خاڵانەی سەرەوە تەواوی ئەنجامەکان رەد دەکەمەوە لەئێستاشدا سەرقاڵی تۆمار کردنی سکاڵای یاسایین لەدادگای فیدڕاڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکان .
ئەحمەدی حاجی رەشید 
٢٠٢١/١٢/١
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft