لە میانی سەردانیکردن بۆ لای فراكسیۆنەكانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق/ پارێزگای سلێمانی)،بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)و هەروەها ناساندنی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان) بە نوێنەرانی نوێی پارێزگای سلێمانی بۆ خولی پێنجەمی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)، ئەمڕۆ (6/1/2021) (ئارام کەمال) بەڕێوەبەری پڕۆژەی(پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)سەردانی بەڕێز (سۆران عومەر) لە فراکسیۆنی (کۆمەڵی دادگەری کوردستان) کرد. 


سۆران عومەر:

هاوکارو پشتیوانی پڕۆژەکەتانم و پڕۆژەکە جێگەی دەستخۆشییە


لە میانی سەردانەکەدا (ئارام كەمال) تیشكی خستەسەر چالاكییەكانی پڕۆژەو چۆنیەتی هاوكاریكردن‌و بەشداری نوێنەرانی نوێی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
پاشان بەڕێز (سۆران عومەر) خۆشحاڵی خۆی بۆ پڕۆژەكە دەربڕی‌و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد ئامادەن بەشداری چالاكییەكانی پڕۆژەكە بكەن، هەروەها ناوبراو ئەم جۆرە پڕۆژانەی بەگرنگ ناوبردو وتی "ئەم پرۆژەیە کارێکی کرنگەو هاوکات خزمەتە بە نوێنەرانی هەڵبژێردراوو بەشێکیش دەبێت لە هەڵسەنگاندنی ئەدای نوێنەران لە بەڵێنەکانی هەڵبژاردن . 
هەر لەمیانی وتەكانیدا ناوبراو وتی: "کاری لەمجۆرە گرنگە هاووڵاتیان لە رێگەی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیەوە دەتوانن چاودێری نوێنەرانیان بکەن، بۆیە هاوکارو پشتیوانی پڕۆژەکەتانم و پڕۆژەکە جێگەی دەستخۆشییە". 
لە كۆتایشدا بەڕێوبەری پڕۆژە سوپاس‌و دەستخۆشی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی ئاڕاستەی بەرێز (سۆران عومەر)كرد لەبەرامبەر وەڵامدانەوەی ئەرێنیان بۆ پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی). 
شایانی باسە ئەم پڕۆژەیە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بە پالپشتی رێكخراوی (NED )ی ئەمریكیی جێبەجێدەکرێت.
دوای پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵی عیراقەوە،  سەرۆك كۆماری عێراق لە مەرسومێكی سەرۆكایەتیدا بڕیاریدا یەكەمین كۆبونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ڕۆژی (یەکشەممە) (9/1/2022)دا بەڕێوەبچێت.
بەپێی پەیرەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە یەكەم دانیشتنیشدا پەرلەمانتارانی دەرچوو سوێندی یاسایی دەخۆن و دواتریش دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان هەڵدەبژێرن.
هەر بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ، یەكەم دانیشتنی هەموو خولێكی نوێی پەرلەمان، لەلایەن بەتەمەنترین پەرلەمانتارەوە بەڕێوەدەچێت و  سەرۆكایەتی دەكرێت تا ئەوكاتەی دەستەی سەرۆكایەتیی هەڵدەبژێردرێت، بۆ ئەم مەبەستەش مەحموود مەشهەدانی كە بەتەمەنترین پەرلەمانتاری هەڵبژێردراوی ئەم خولەیە كۆبونەوەكان بەڕێوەدەبات، هەر بەپێی دەستور دەبێت لە یەكەم دانیشتنی خوولی نوێی پەرلەمان، سەرۆكی پەرلەمان و جێگرەكانی هەڵبژێردرێن، بەڵام تا ئێستا لایەنەكان لەسەر سەرۆكی پەرلەمان رێكنەكەوتوون.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft