رۆژی دووشەممە رێکەوتی (24/1/2022) لە هەشتەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا میوانداری هەریەكە لە بەڕێزان (رێبوار ئەورەحمان) نوێنەری پارێزگای سلێمانی ئەندامی فراکسیۆنی (نەوەی نوێ) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و (بەرزان شێخ ‏محەمەد) جێگری سەرۆكی (ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی) پێشكەشكرا‎...
 

رێبوار ئەورەحمان:



خۆکاندیدکردنی من تەنها بۆ تەحەددایە

بەدواداچوون بۆ کێشەی شایستەداراییەکان و کەمی سوتەمەنی دەکەین


‏لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا میوانداری بەڕێز(رێبوار ئەورەحمان) نوێنەری پارێزگای سلێمانی ئەندامی فراکسیۆنی (نەوەی نوێ) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراو لەم بەشەشدا گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏

- کۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن. 
- بەرنامەی کاری (جوڵانەوەی نەوەی نوێ) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق. 
- ئەولەویەتی کارتان بۆ پارێزگای سلێمانی.
- ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چۆن دەبینن؟ پێتان وایە لە ئاست خواستی هاووڵاتیاندا بێت؟
- بەڕێزتان لە کاندیدی سەرۆکایەتی ناکشێنەوە؟
- ئەو رەخنەیە زۆر لە نەوەی نوێ دەگیرێت کەبۆ چی کاندیدیان هەیە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لە کاتێکدا ئەوان ئۆپۆزیسیۆنن، سەرۆککۆماریش پۆستێکی دەسەلاتی جێبەجێکردنە؟
- مەرجەکانی (نەوەی نوێ) بۆ دەنگادان بە کاندیدانی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان)


بەرزان شێخ ‏محەمەد:



دەمانەوێت ئەوئەندام ئەنجومەنەی کە چالاکە سوپاس بکرێت و ئەندامەشی کەموکورتی هەیە ئاگاداربکەینەوە


حکومەت لەبەرامبەر ئەنجومەنی پارێزگاکاندا کەمتەرخەمەو فەرامۆشی کردوون
 

لە بەشی دووەمی بەرنامەکەدا میوانداری بەڕێز(بەرزان شێخ ‏محەمەد) جێگری سەرۆكی (ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی) کراو ‏گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کران:
-  بەشێوەیەکی گشتی ئەولەویەتی کاری ئەنجومەنی پارێزگا بۆ پارێزگای سلێمانی .
- گرفتەکانی پارێزگای سلێمانی لە چیدا دەبیننەوە؟
- کێ بەرپرسە لەچارەسەرکردنی کێشەکانی پارێزگای سلێمانی؟
- رۆڵی (ئەنجومەنی پارێزگاو پارێزگای سلێمانی و قائیمقامیەت و بەرێوەبەری ناحییەکان) لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا چییە؟

بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎(NED)‎ ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی‏‎ (دووشەممە‎) كاتژمێر ‏‏(11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎‏ ورۆژی دواتریش کاتژمێر (1:00) دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎

بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن:

https://www.radionawa.com/ku/show-detail.aspx?jimare=145


 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft