وەزیری پەروەردە لەگەڵ ئەندامانی لێژنەی پەروەردە لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە
رۆژی (سێشەممە) (15/2/2022) لیژنەی پەروەردە  لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەردانی  وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد، لە کۆبوونەوەیەکدا بەئامادەبوونی وەزیری پەروەردە و بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکاران و بەرێوەبەری گشتیی دیوان و بەرێوەبەی گشتیی پرۆگرام و چاپەمەنییەکان، لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی گرفتەکانی سێکتەری پەروەردەیان تاوتوێکرد، لە کۆبوونەوەکەدا باس لەچەند پرسێکی هەنووکەیی بواری پەروەردە و فێرکردن لە سنووری پارێزگای سلێمانی کرا.
لە لیدوانێکی تایبەتدا بۆ (پێگەی ئەلیکترۆنی رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان) (نیاز ئەحمەد حەمەلاو) سەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەبارەت بەو کێشانەی کە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەسەرکرا رایگەیاند: لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆمان لەسەر ئەم کێشانەکردو بڕیاردرا هەنگاوی پێویستیان بۆ بنرێت بەمەبستی چارەسەرکردنیان، کێشەکانیش بریتین لە:
1.    دابینکردنی زەوی بۆ ئەو خوێندنگەیانەی کە سێ دەوامن.
2.    کارئاسانیکردن بۆ ئەو خێرخوازانەی کەدەیانەوێت خوێندنگە دروست بکەن، بەڵام شارەوانی هاوکاریان ناکات و بڕێک پارەیان لێوەردەگرێت، لە کاتێکدا، لەپارێزگاکانی هەولیرو دهۆک ئەم رۆتین و رێگریە بۆ خیرخوازان دروستناکرێت و شارەوانی هیچ بڕە پارەیەک لە خێرخوازان وەرناگرێت.
3.    گرفتی دروستنەکردنی خوێندنگە لە یەکەکانی نیشتەجیبووندا، لە کاتێکدا لە گرێبەستی بەشێک لە کۆمپانیاکاندا هاتووە کە پێویستە وەررهێنەر خوێندنگە دروست بکات، هاوکات حکومەتیش خوێندنگە لەناو یەکەکانی نیشتەجێبووندا دروست ناکات.
4.    خستنەڕووی تێبینی و سەرنج پیشنیاری لیژنەو پەروەردە و ئەو ریکخراوو کەسایەتی و پسپۆڕانەی کە تێبینی و سەرنجیان لەسەر پڕۆژە یاسای پەروەردە هەبوو.
5.    هەماهەنگی دروستبکرێت لە نێوان وەزارەت ئەوقاف و وەزارەتی پەروەردا بەمەبەستی هاندانی خێرخوازن بۆ دروستکردنی قوتابخانە.
6.    لاوازی خوێندن لە خوێندنگە ناحکومیەکاندا بەتایبەت خوێندنگە نێودەڵەتییەکان.   


 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft