ئەمڕو (27/2/2022) شاندێكی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە پێكهاتبوو لە (د.ئاسۆ فەرەیدون عەلی و دارا حەمە ئەحمەد سێكانیانی و موەفەق حسێن قادر) ئلە نوستنگەی سلێمانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) پێشوازیانكرد لە شاندێكی سەرۆك و ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكان
لەدیدارێکدا گفتوگۆ كرا لەبارەی داواكاری خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان بەوەی ڕێگەیان پی بدرێت بەرهەمی كێڵگە پەلەوەریەكانی هەرێمی كوردستان ڕەوانەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بكرێت لە ناوەڕاست و باشوری وڵات، ئەمەش دوای دەركردنی بڕیارێك بەڕێگریكردن لە ڕەوانەكردنی بەرهەمی گۆشتی مریشكی كێڵگەكانیان بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق، كە بۆتەهۆی ئەوەی زیانی گەورە بە كێڵگەكانیان بگات، ئاماژەیان بەوەشكرد كە ئەم ڕێگریە یەكپارچەیی پێكهاتەكانی گەلی عێراق لاواز دەكات و ئابووری نیشتمانیش دووچاری زیان و ئەم كەرتە توشی داڕوخان دەكات.
لەلایەن خۆیانەوە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی جەختیان كردەوە كە داواكاری خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان دەگەیەننە لایەنی پەیوەندیدار لە هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن و هەوڵی تەواو دەدەن بۆ پشتیوانیكردی بەرهەمی خۆماڵی نیشتمانی.
دواتریش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا.....
شایانی باسە لە پارێزگای سلێمانی زیاتر لە (1350) هۆڵی بەخیوکردنی پەلەوەر بوونی هەیە کە ساڵانە زیاتر لە (180) هەزار تەن گوشتی مریشک بەرهەم دەهێنن.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft