رۆژی دووشەممە رێکەوتی (28/2/2022) لە هەشتەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) لە شەشەم  بەرنامەی وەرزی نوێدا میوانداری هەریەكە لە بەڕێزان  (د.ئاسۆ فەرەیدون) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و (كاسترۆ مەعروف) سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و كارگێڕی و دارایی و ئابوری لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشكەشكرا. 

د.ئاسۆ فەرەیدون:


سیاسەتی ئێستای نەوتی هەرێم لە قازانجی خەڵکی کوردستان نییە


پەیوەندیەکی باش لەگەڵ بەغدادا، کلیلی چارەسەری کێشەکانە 
 


 ‏لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا  میوانداری بەڕێز (د.ئاسۆ فەرەیدون) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان کراو لەم بەشەشدا گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏

1. دۆخی عێراق بەرەو کوێ ؟
2.    دوایین پیشهاتەکان لەسەر دۆسێی  سەرۆک کۆمار وهەڵوێستی یەکێتی نیشتمانی.
 3.ئایا متمانەدان بە کابینەی نوێ حکومەت عێراق و سەرۆکوەزیرانی نوێ
4.    بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق.تاچەند قابیلی جێبەجێکردنن؟
5. ئەو کێشانەی پارێزگای سلیمانی کامانەن کە چارەسەریان لە بەغداددەوەیە؟ 
 5.  وەک نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئەمساڵدا دەتوانن چیبکەن بۆ پاریزگای سلیمانی و بەرنامەتان چییە؟


کاسترۆ مەعروف:


پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرو ژینگەپارێزان نییە، بەڵام بۆ کادرە حزبییەکان هەیە


هاووڵاتی دەبێت لەسەر مافەکانی فشار لەسەر حکومەت دروستبکات


لە بەشی دووەمی بەرنامەکەدا بە میوانداری بەڕێز  (كاسترۆ مەعروف) سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و كارگێڕی و دارایی و ئابوری لە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) ‏گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏‏
1.    بۆچی ئەم گرفتانە لەسلێمانیدا کەڵەکە بوون هۆکارەکەی کەمی داهاتی پارێزگاکەیە؟ یان نەبوونی پلان؟ یان هۆکاری سیاسییە؟
2.    بەردەوام یاداشت دەنووسن و داواکاریتان هە یە لەللایەنە پەیوەندیدارەکان، ئایا تا چەند لایەنە پەیوەندیدارەکان وەڵامیان هەیە؟
3.    ئەمساڵ کە مەترسی وشکەساڵی رەویوەتەوە، چ شتێکی دیکە بە گرفت دەبینن لەبەردەم کەرتی کشتوکاڵدا؟
4.    بۆ قەزاوناحییەکان چیتان کردووەو کێشەو گرفتی ئەو شوێنانە چین ؟.

بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎(NED)‎ ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە  رۆژانی‏‎ (دووشەممە‎ (‎ كاتژمێر ‏‏(11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎‏ ورۆژی دواتریش کاتژمێر (1:00) دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎

بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن:


https://www.radionawa.com/ku/show-detail.aspx?jimare=145

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft