رۆژى سێشەممە 2022/3/1،  ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە ئامادەبونى  26 ئەندامى ئەنجومەن، حەفتاویەکەمین دانیشتنی ئەنجومەن بەڕێوەچوو.
لە بڕگەى یەکەمى دانیشتنەکەدا دەنگدرا لەسەر کاندید (عادل حسێن قادر) بۆ پۆستى بەڕێوەبەرى گشتى هونەرى گەرمیان.
لە بڕگەى دووەمى دانیشتنەکەدا دواى گفتوگۆى ئەندامانى ئەنجومەن بەکۆى دەنگ، شەش سەد ملیۆن دینار لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى 2022 بۆ سێ پرۆژەى نوێ لە سنورى ئیدارەى گەرمیان پەسەند کرا کە روونییە کە ئایا ئەو بڕە پارەیە خەرج دەکرێت یان نا.

 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft