ئەمرۆ (7/3/2022) بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و سکرتێری ئەنجومەن ولیژنەی خزمەتگوزاری و شارەوانی و لیژنەی دارایی وکارگێری ئەنجومەن میوانداری هەریەکە لە ( قائیمقامی چەمچەماڵ) وبەرێوەبەری ناحیەکانی (شۆرش) و(تەکیەی کاکەمەند) و (بەرێوەبەری ئاوی دەوروبەر)و (بەڕیوەبەری ئاوی چەمچەماڵ وهۆبەی داهات) و نوێنەری کۆمپانیای کرا، دوای راوێژێکی زۆر لەسەرنەبوونی ئاوی خواردن و خراپی پێوەرەکان و بێزاریی و ناڕەزایی هاوڵاتیان لە بێئاوی و سزای زۆری نەبەستنی پێوەر بەکۆی دەنگ بریاردرا:
١- جەختکردنەوە لە وەزارەتی شارەوانی بۆجێبەجێکردنی (پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە—چەمچەماڵ) کەتاکە چارەسەرە بەپێی ئەودەرخستەیەی خۆیان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردوە و داواکرا بچێتە بواری جێبە جێکردنەوە
٢ –تارۆژی بەستنی پێوەر قەرزەکانیان بۆ بکرێت بەرووبەر بەدیاریکردنی ماوەیەک کەپێشنیاردەکرێت درێژ بکرێتەوە بۆ کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ و لێخۆشبوون بکرێت لەسەرجەم سزاکانی (تێکرا) نەبەستنی پێوەری ئاو بەتایبەت لەسنوری قەزای چەمچەماڵ
٣–پرۆسەی بەستنی پێوەری ئاو لەسنورەکە دەستپێبکاتەوە بەمەرجێک پێوەرەکان پەسەندە وەربگرێت ولەکوالێتی کۆنترۆڵ دەرچووبێت بۆ خزمەتی هاوڵاتیان و کەرتی گشتی.
٤– ئەم تایبەتمەندیە بۆ قەزای چەمچەماڵ بە شایستەش زانرا:
آ-بەهۆکاری ئەوەی پایتەختی شەهیدان و ئەنفالکراوانە
ب- ماوەی (31) سالە وەک پێویست سوود مەندنەبووە لەئاوی خواردن. 
ج-سنورەکە خاوەنی گەورەترین سەرچاوەی غازی سروشتیە کە باشترین وزۆرترین داهات بۆ حکومەت دابیندەکات.
شایانی باسە کێشەکانی هاووڵاتیان رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر دەبن و هەنگاوی کردەییش لەلایەن کاربەدەستانەوە وەک پێویست نابینرێت

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft