ئەمڕۆ دووشەممە ( 14/3/2022 ) بەمەبەستی گەیاندنی داواکاری و نوسراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی تایبەت بە دابینکردنی بەشە پێویستی (گەنم) ، (د. ئاسۆ فەریدون) نوێنەری پارێزگای سلێمانی و ئەندامی فراکسیۆنی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لە شاری بەغداد سەردانی وەزیری بازرگانی عێراقی کرد....

 پاش گفتوگۆو راوێژ لەسەر داواکارییەکەی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی، وەزیری بازرگانی رەزامەندی نیشاندا بۆ ناردنی خێرای بەشە پێویستی گەنم بۆ هەرسێ پارێزگاکانی هەرێم (سلێمانی، هەولێر ، دهۆك)

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft