رۆژی دووشەممە رێکەوتی (4/4/2022) لە هەشتەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) لە نۆیەم  بەرنامەی وەرزی نوێدا میوانداری هەریەكە لە بەڕێزان  (سروە محەمەد) ئەندامی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لە فراكسیۆنی یەکێتی نیشتمانی كوردستان و (خەدیجە عبدالجبار) ئەندامی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان و لیژنەی شارەوانی لە ئەنجومەنی (پارێزگای سلێمانی) پێشكەش كرا. 
 

                                            سروە محەمەد:

* کار لەسەر جێبەجێکردنی ماددەی (140) دەکەین
* نابینە بەشێک لە شەقکردنی نێو ماڵی شیعە
 *هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان چارەسەر نییە

 ‏لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا  میوانداری بەڕێز ((سروە محەمەد) ئەندامی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لە فراكسیۆنی یەکێتی نیشتمانی كوردستان کراو لەم بەشەشدا گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏
1.    دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
2.    یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار.
3.    ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق
4.    گرفتی فرە کاندیدی بۆ سەرۆککۆمار .
5.    بەرنامەی سروەخان بۆ سنوری گەرمیان.

 
خەدیجە عبدالجبار:


* ئۆپۆزیسیۆن نەیتوانیوە رۆڵی خۆی ببینێت
* پێگەی عەلوەی نوێی سلێمانی تەندروست نییەو کەیسەکەمان داوەتە داواکاری گشتی
* ئەگەر سەرپێچیکاران زیندانی بکرابان، دۆخەکە بەمڕۆ نەدەگەیشت 

 


‏لەبەشی دووەمی بەرنامەکەدا  میوانداری بەڕێز (خەدیجە عبدالجبار) ئەندامی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان و لیژنەی شارەوانی لە ئەنجومەنی (پارێزگای سلێمانی) کراو لەم بەشەشدا گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏
1.پلانی ساڵانەی لیژنەی پلان بۆ پاریزگای سلێمانی
 2. پڕۆژەی نوێی عەلەوەی سلێمانی 
3. فراوان بوونەی شار؟تا چەند شارستانیانەیە.
 4. خراپی شەقامەکانی سلێمانی 
5. پڕۆژەی شەقامی سەد مەتری سلێمانی
.
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎(NED)‎ ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە  رۆژانی‏‎ (دووشەممە‎) كاتژمێر ‏‏(11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرا‎‏ ورۆژی دواتریش کاتژمێر (1:00) دووبارەدەبیەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎
ئەمڕۆ (4/4/2022) کۆتا ئەڵقەی ساڵی هەشتەمی بەرنامەکە پێشکەشکرا، لەمرۆ بەدواوە بەرنامەکان دەوستن تادەسپێکی وەرزێکی نوێ....
سوپاس بۆ بەشداری نوێنەرانی پاریزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) و (ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی)...
سوپاس بۆ هەموو ئەو هاووڵاتیانەی کە بەشداری بەرنامەکانیان دکرد....

بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن:


https://www.radionawa.com/ku/show-detail.aspx?jimare=145
 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft