لەپێناو بە دیكۆمێنتكردن و پاراستنی دۆسیەكانی (قوتابخانەی تەوێڵەی بنەڕەتی) كە نزیكەی (100) ساڵە ھەیە، ھەریەكە لە ( ئاریان تاوگۆزی و ڕێبوار ئەوڕەحمان) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەستان بە پێدانی ئامێرێکی سکانی پێشکەوتوو بە قوتابخانەی تەوێڵەی بنەڕتی، لەبەر پێویستی زۆری قوتابخانەکە بەو ئامێرە بۆ ڕاییكردنی کاری دۆکیومێنتکردنی بەڵگەنامەکان.... لەوبارەوە (ئاریان تاوگۆزی) لەبازنەی سێی پارێزگای سلێمانی، تایبەت بە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان) ی راگەیاند: "ئەم قوتابخانەیە بەشێکە لە مێژووی کورد، بەشێکە لە مێژووی ناوچەکە، بەشێکە لە مێژووی ئەدەبیاتی کورد، چەندین کەسانی گەورە لەو قوتابخانەیە خوێندوویانە، مێژووی دروستبوونی ئەم قوتابخانەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1927، قوتابخانەکە چەندین بەڵگەنامەی مێژوویی لێیە گرنگە ئەم دۆکیومێنتانە بپارێزرێن، هەربۆیە بەمەستی پاراستنی بەڵگەنامەکان و بەئەلکترۆنیکردنی بەڵگەنامەکان ئەو ئامێرەمان پێشکەش بە قوتابخانەکە کرد.
 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft