(غەریب ئەحمەد مستەفا ) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ( ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)  ، لەرێگای یاداشتێکی فەرمییەوە داوا لە وەزیری ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، ئەو بڕە پارەیەی کە لە هاوڵاتیان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج وەردەگیرێت بڕی 500 دۆلاری لێکەم کرێتەوە و یەکسان بکرێت بەو بڕەپارەیەی کە حکومەتی عێراق لە هاوڵاتیانی پارێزگاکانی عێراق وەردەگرێت، چونکە حکومەتی هەرێم بری 500 دولار زیاد لە حاجیانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت .شایانی باسە بەپێی نرخی ڕاگەیەنراوی بەرێوەبەرایەتییەكانی حەج و عەمرە لە عێراق و هەرێم، تێچووی حەج بۆ هاووڵاتیانی هەرێم 500 دۆلار زیاترە لە تێچووی حەجكردنی هاووڵاتیانی عێراق.
لەکاتێکدا دەستەی باڵای حەج و عەمرەی عێراق ڕایگەیاندووە، تێچووی حەجی ئەمساڵ لە رێگەی ئاسمانییەوە چوارهەزار و ٢٠٠ دۆلارە و، لە رێگەی وشكانیشەوە تەنها سێ هەزار و ٤٥٠ دۆلارە.
بەم پێیەش تێچووی حەج بۆ هەر هاووڵاتییەكی هەرێم كە دەیەوێت گەشتی حەج ئەنجام بدات 500 دۆلار لە هاووڵاتیانی عێراقی زیاترە.


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft