سەبارت بە وەرگرتنی پارەی گەنمی جوتیاران  (کاسترۆمەعروف) سەرۆکی لیژنەی دارایی و کارگێڕی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوو لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، روونکردنەوەیەکی بڵاو کردۆتەوە سەبارەت بە وەرگرتنی پارە لە جوتیاران و ناوبراو ئەم کارە بە فیڵکردن لە جوتیاران ناو دەبات، بەوەی کە بەراورد بەساڵی رابردوو لە ئەمساڵدا بڕێکی زیاتر پارە لە جوتیاران وەردەگیرێت).. ئەمە لە کاتێکدا چەند نوێنەرێکی پاریزگای سلیمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێشتر رایانگەیاندبوو کە لە ئەمساڵدا بۆ هەر تەنێک گەنم بڕی (850.000) دینار دیاریکراوە، بەڵام بە گوێرەی بەدواداچوونەکانی  سەرۆکی لیژنەی دارایی و کارگێڕی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوو لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەوبڕە کەمتر دەدرێت...

ئەمەی خوارەوەش دەقی روونکردنەوەکەیە:

ناکرێت فێڵ لەجوتیاران بکرێت

دوای بەدوا داچونم بۆم ڕوون بۆوە ئەوەی دەوترێت بۆهەرکیلۆیەکی گەنم بڕی850دینار بۆجوتیاران حساب دەکرێت لەلایەن وەزارەتی بازرگانیەوە ڕاست نیە کاتێک بەدوا داچون دەکەی لەبڕینی پارەی ئەوخصمەی لەگەنمی جوتیاران دەبڕ درێت زیادی کردوە لەجیاتی کەمبکرێتەوە بەبەراورد بەساڵی ڕابردوو جیاواز ترە جوتیاران وادەزانن کە بۆهەرکیلۆیەک بڕی 850دیناری بۆ حسابکراوە بەڵام پیچەوانەکەی ڕاسترە کەبڕەکە کەمترە لەوبڕیەی کە دەوترێت بۆئەم مەبەستە لەڕێگای سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لیژنەکەمان نوسراو ئاڕاستەی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراق وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی دەکەین بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی بەپەلە بۆبەدواداچونی ئەو بابەتە چونکە پێمان وایە بەهیچ شێوازێک ڕوونکردنەوە نەدراوە بەجوتیاران کەئەو ڕێژەیان لێ دەبڕدرێت کەبڕێکی زۆرە لەگەڵ ئەوەشدا بۆ هەرسەیارەیەک بڕی پێنج هەزاردینار وەردەگیرێت کەلەساڵی پاردا ئەوپارەیە وەرنەدەگیرا بۆیە پێویستە دەست بەجێ بەدواداچون بکرێت پەرلەمانتارانی سەرجەم فراکسیۆنەکان لەپەرلەمانی عێراق هەوڵی جدی بدەن بۆ کەمکردنەوە ئەوخصمانەی کەدیاری کراون لەوەرگرتنی گەنمی جوتیاران بەردەوام بوونی بەم شێوازە دەبێتە زیانی زۆرگەورە بۆجوتیاران .

کاسترۆمعروف احمد

سەرۆکی لیژنەی دارایی و کارگێڕی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوو.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft