ئەمڕۆ (20/6/2022) (ئارام کەمال) بەڕێوەبەری پڕۆژەی(پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)  لە نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەگەڵ بەڕێز (د. نەرمین مەعروف) لە فراکسیۆنی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوویەوە. 

 

 د.نەرمین مەعروف:

هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بەگرنگ دەزانم، چونکە ئەم پڕۆسەیە بەرچاوروونی دەدات بە نوێنەران و هاوڵاتیان و هەروەها حزبەکانیش 

 

  لە کۆبوونەوەکەدا (ئارام كەمال) تیشكی خستەسەر چالاكییەكانی پڕۆژەو چۆنیەتی هاوكاریكردن‌و بەشداری نوێنەرانی نوێی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
پاشان بەڕێز (د. نەرمین مەعروف) رایگەیاند: "خۆشحاڵی خۆی بۆ پڕۆژەكە دەربڕی‌و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد :" ئەم پڕۆژەیە جێگەی دەستخۆشییەو بەشبەحاڵی خۆم هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بەگرنگ دەزانم، چونکە ئەم پڕۆسەیە بەرچاوروونی دەدات بە نوێنەران و هاوڵاتیان و هەروەها حزبەکانیش... راپۆرتەکانی هەڵسەنگاندن وەک هەگبەیەک دەبن بۆمان."

 

هەرلە درێژەی لێدوانەکەیدا نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی وتی: " ئێمە پێشتریش لە زانکۆ ساڵانە هەسەنگاندنمان بۆکراوەو ئەو هەڵسەنگاندنە هۆکارێکی باشبووە بۆ هەنگاونان بەرەو پێشەوە" پاشانیش  (د. نەرمین مەعروف) وتی: " " پشتگیری پڕۆژەکە دەکەین و بەشداری لە هەموو  چالاکییەکدا دەکەین کە بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتیان بێت

لەکۆتاییدا بەڕێوەبەری پڕۆژە سوپاس‌و دەستخۆشی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی ئاڕاستەی بەرێز (د. نەرمین مەعروف)كرد لەبەرامبەر وەڵامدانەوەی ئەرێنیان بۆ پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی). 
شایانی باسە ئەم پڕۆژەیە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بە پاڵپشتی رێكخراوی (NED)ی ئەمریكیی جێبەجێدەکرێت.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft