ئەمڕۆ (24/9/2022) رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان سیمینارێکی سازکرد بەناونیشانی  (بەراوردێکی شیکاریانە لەنێوان  یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێم و یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق)  بۆ بەڕێز (نەوزاد ساڵح)  ڕاوێژکاری بواری هەڵبژاردن...
لە سیمینارەکەدا کە بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتە سیاسییەکان رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و مامۆستایانی زانکۆ چالاکوانانی بوری هەڵبژاردن ئامادەبوون، توێژەر تیشکی خستە سەر:

  1. یاساکانی هەڵبژاردن
  2. خوێندنەوەیەکی کورت بۆ یاساکان
  3. خاڵە بەهێزو لاوازەکانی هەردوو یاسای هەڵبژاردنی هەرێم و عێراق
  4. خستنەڕووی چارەسەرەکان

دواتریش ئامادەبووان بە راو سەرنجەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندکردو هاوکات چەند پێشنیارێکیش خرانەڕوو...

شایانی باسە بڕیار رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان، لەوەرزی نویی کارکردنیدا لەسەر چەند پرسێکی گرنگ چەند چالاکییەکی تایبەت بۆ توێژەران و مامۆستایانی زانکۆو ئەندامانی پەرلەامانی کوردستان و ئەنجومەن نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەنجامبدات و دواتریش کۆی سەرجەم راسپاردەکان کۆبکرێنەوەو ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی بکات.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft