دوێنی (26/9/20200) لە پەراوێزی  چالاکی هاوبەوشی نێوان (نوێنەرانی پاریزگای سلێمانی) لە هەردوو (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) و بائامادەبوونی کەناڵەکانی راگەیاندن
نوێترین بڵاوكراوەی خۆی بە كەناڵەكانی راگەیاندن ناساند.
بە ئامادەبوونی هەریەكە لە بەڕێزان (د. بڕیار رەشید) ‌و(د. موسەنا ئەمین) و (یادگار مەحمەد) و (سۆران عمر) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)، (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) (رێبەری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق/ خولی پێنجەم) كەبەهەر سێ زمانی (كوردی، عەرەبی، ئینگلیزی) ئامادەكراوە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا بە كەناڵەكانی راگەیاندنی ناساند.

ئەم رێبەرە لە كۆمەڵێك بەشی جیاوازی پێكهاتووە هەربەشەو کۆمەڵێک زانیاری لەخۆ دەگرێت، لەوانەش:
    زانیاریی گشتی لەسەر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
    تایبەتمەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دەستوری عێراقدا
    رۆڵی چاودێری نوێنەران
    پەیوەندی نوێنەر بە بازنەی هەڵبژاردنەکەیەوە
    نوێنەری سەرکەوتوو
    نوسینگەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگاكان
    فراکسیۆنەکان و ژمارەی دەنگەکانیان لە سەر ئاستی پارێزگای سلێمانی
    نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی  بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
    بازنەکانی هەڵبژاردن لە پارێزگای سلێمانی
    پاشکۆی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پارێزگای سلێمانی
ئەم رێبەرە بەشێکە لە چالاکییەکانی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی نونێەرانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) کە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) بە هاوکاری رێکخراوی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی -  NED جێبەجێی دەکات.
ئومێد دەکەین ئەم رێبەرە رۆڵی هەبێت لە زیاتر لێك نزیككردنەوەی هاووڵاتیانو نوێنەرانیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و زانیاریەکانیش بۆ هاووڵاتیان بە گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەكان و رۆژنامەنووسان و هەر لایەنێكی دیكە بەسودبن...
شایانی باسە ئەم رێبەرە دەیەم بڵاوکراوەی رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان....
پێشتریش رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان، لەگەڵ دەستبەکاربوونی ئەم خولەی (ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی) لە ساڵی (2015)دا، رێبەرێکی تایبەت بە ئەنجومەنی پارێزگای بڵاوکردەوە، بەهەمان شێوەش بۆ خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رێبەرێکی بۆ نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە....

بۆ خوێندنەوەی رێبەرەکە، کلیک لەم لینکە بکە:

https://www.keodd.org/view?news=119399&part=7
 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft