سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (لیژنەی پلان و پرۆژەکان)ئەنجومەن رادەسپیرێت بۆ ئامادەکردنی راپۆرتێک بە بەڵگەو دیکۆمێنتەکانەوە، لە نوسراوەکەدا کە وێنەیەکی دەست (رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان) گەیشتووە، هاتووە:
بۆ سازدانی کۆبونەوەیەکی ئاسایی یان نائاسایی لەسەر تەواونەکردنی رێگای دووسایدی (باوەنور –دەربەندیخان) و (دەربەندیخان –زەرایەن )، بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر ، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (لیژنەی پلان و پرۆژەکان) رادەسپیرێت بۆ ئامادەکردنی راپۆرتێک بە بەڵگەو دیکۆمێنتەکانەوە
شایانی باسە رێگای ئاماژەپێکراو لەلایەن هاوڵاتیانی ئیدارەی گەرمیانەوە ناوی ریگای مەرگی لێنراوە، کە بەگوێرەی ئامارەکان، هەر پێنج رۆژجاریک بە هۆی تەواونەکردنی رێگاکەوە رووداوێکی هاتووچۆی تێدا روودەدات، دوایین رووداویش کە لە لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن روویدا لە  رۆژی (شەممە 2022/10/1 ) کاتژمێر 10:30 لەکاتی گەڕانەوەیان لە ئەرکی سەربازیی، لەسەر رێگای زەڕایەن - دەربەندیخان 5 پێشمەرگەی فەوجی 3ی لیوای پێنجی شارەزوور تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون و، سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا
ئەمەش دەقی یاداشتەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانییە:


بۆ /لیژنەی پلان و پرۆژەکان
بابەت/دووسایدی باوەنور -زەرایەن(شارەزور)
دوای پرسەو سەرەخۆشیمان بۆ ئەو (٥) پێشمەرگە قارەمان و هەژارەی رۆژی ٢٠٢٢/١٠/١ لە رێگای زەرایەن بەکارەساتی ئۆتۆمبێل شەهید بوون و بوونە قوربانی
لیژنەی پلان و پرۆژەکان رادەسپێرم بۆ ئامادەکردنی راپۆرتێک بە بەڵگەو دیکۆمێنتەکانەوە بۆ سازدانی کۆبونەوەیەکی ئاسایی یان نائاسایی لەسەر تەواونەکردنی رێگای دووسایدی باوەنور -دەربەندیخان
وە دەربەندیخان -زەرایەن(شارەزور)
بەمەبەستی چارەسەر
لەزوترین کاتدا.
لەگەڵ رێزدا


 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft