بەمەبەستی دروستكردنی هەماهەنگی و هاوكاری لە نێوان (فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)‌و (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)، 
ئەمڕۆ (دووشەممە) بەرواری (3/10/2022) بەڕێز (محەمەد ئەبوبەكر) بەڕێوبەری گشتی (فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) سەردانی ئۆفیسی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی كرد.
لەمایانی سەردانەکەدا (ئارام كەمال) بەڕێوبەری پڕۆژە لە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)، باسی لە پڕۆژەو چالاكییەكانی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) كرد‌و بەتایبەتیش پڕۆژەی پارێزگای سلیمانی و نوێنەرانی  لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.

لای خۆشیەوە بەڕێز (محەمەد ئەبوبەكر) بەڕێوبەری گشتی (فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)، چالاكییەكانی رێكخراوی بەگرنگ باسكرد‌و هیوای بەردەوامی بۆ پڕۆژەکە خواست هەروەها  جەختیکردەوە لەسەر دروستكردنی پەیوەندی و هەماهەنگی بەردەوام لە نێوان (فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)‌و (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)دا.
لە کۆتایشدا بەشێک لە بلاوکراوەکانی رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان، پێشکەش بە بەڕێوبەری گشتی (فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)، لە بەرامبەردا بەرێزیاشیان  ئەرشیفی خولی چوارەمی( ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)ی پێشکەش بە رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان کرد.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft