ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە (20\10\2022)دا بە نوسراوی ژمارەی (844) کە ئاڕاستەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم کراوە داوادەکات کە پێداچوونەوە بە نرخەدا بکرێت لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان.
داوی چاوەڕوانییەکی زۆری هاوڵاتیان...، لە چەند رۆژی رابردوودا حکومەتی هەرێم بڕیاریدا لە 20ی ئەم مانگەوە نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوی و ساردەکانی هەرێم بە سەر هاوڵاتییان دابەش بکات ونرخی هەربەرمیلێکش بە (103.500) دیاریکراوە، بەڵام ئەو زۆری نرخەکە نیگەرانی لای هاووڵاتیان دروستکرد، بەو هۆیەشەوە سەرەتا دانیشتوانی پێنجوێن دوای ناڕەزایی هاوڵاتیان و رەتکردنەوەی وەرگرتنی نەوت بەو نرخە، بەشێوەیەکی کاتی بڕیاردرا دابەشکردنی نەوتی سپی لە پێنجوێن رابگیرێت ، تا ئەو کاتەی حکومەتی هەرێم رێکاری دیکە دەگرێتەبەر بۆ دابەشکردنی نەوت بەجۆرێک پێداچونەوە بە نرخەکەیدا بکرێت.


 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft