ئەمڕۆ (چوار شەممە) بەرواری (21/12/2021) بەئامادەبوونی  نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی ‏لەئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق ‌ودەستەی ‏سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگاو  و بەشێكی زۆر لە ‏ئەندامانی (ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی)و هەردوو نوسینگەی سلێمانی و هەڵەبجەی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لە مەراسیمێكی تایبەتدا (رێكخراوی ‏كوردستان بۆ ‏هەمووان) هەشتەم  راپۆرتی  (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) بڵاوكردەوە‏‎
.‎لەسەرەتای مەراسیمەكەدا بەڕێز (ئاواز سەلیم) سەرۆكی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) ‏وتەی ‏رێكخراوی پێشكەشكرد‌و ‏لەبەشێكی وتەكەیدا وتی: (لەمیانی ئەم راپۆرتەدا و وەک رێکخراوێکی سەربەخۆ، بەشێوەیەکی بابەتی و بە بێلایەنانە، بەدواداچوون و چاودێریمان هەبووە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، ئەوەی لەم راپۆرتەدا خراوەتەڕوو، بەرهەمی ساڵێکی کارو چالاکیەکانیانە و بەرچاوڕوونییەکە بۆ نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) بۆ ئاشنا بوون بە ئاریشە و داواکاری هاووڵاتیان و بەدەمەوە چوونی کێشەکانیان و زەمینە سازییە بۆ دروستکردنی کێبڕکێی رەوا لەسەر ئەنجامدانی چالاکییەکان و رۆڵیان وەک نوێنەر ،ئەم راپۆرتە بەڵگەیەکی سەلمێنەرە کە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)، چالاکانە بە رۆڵی خۆی هەستاوە وەک رێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی و توانیویەتی چاودێربێت و لە خەمی خواست و کێشەو داواکاری هاووڵاتیاندا بێت و یارمەتیدەر بێت بۆ دووپاتکردنەوە لەسەر جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی نوێنەران و باشترکردنی ئەداو هەڵسەنگاندنیان لەسەر بنەمای بابەتی، هەتاوەکو بتوانن لە داهاتوودا بەباشترین شێواز کاروچالاکییەکانیان ئەنجامبدەن. ). 
‏پاشان لەلایەن (ئارام كەمال)بەڕێوبەری پڕۆژەوە، پوختەیەك لە راپۆرتی هەشتەم خرایەڕوو‎.‎
دواتر (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی، وتەیەکی پێشکەشکردو تیایدا ئاماژەی بۆ گرنگی راپۆرتەکانی بەدواداچوون کردەوەو هیوای خواست ئەم جۆرە چالاکییانە بەردەوامیان هەبێت ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان توانیویەتی بەشێەوەیکەی بێلایەنانە کارەکانی خۆیان بکەن و لەرێگەی پڕۆژەکەشیانەوە توانیویانە کێبڕکێ لە نێوان لیژنە هەمیشەییەکاندا دروستبکەن....دواتر هەریەکە لە (د. بڕیار رەشید و یادگار مەحمودو د. نەرمین مەعروف و کاروان یاروەیس و د. موسەننا ئەمین) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە وتەکانیاندا  وێڕای خستنەڕووی چەند سەرنج و تێبیینەیک، ستایشی ئەمجۆرە پرۆژانەیان کردو رایانگەیاند گرنگە ئەمجۆرە چالاکییانە بەردەوامیان هەبێت...هاوکاتیش هەریەکە لە (کەریم عەلی و سەباح فەتاح) ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەرنج و تێبینی خۆیان خستەڕوو.
لە کۆتاییشدا راپۆرتەکە بەسەر ئامادەبوواندا دابەشکرا.
-    بۆ بینینی وێنەی مەراسیمەکە، کلیک لەم لینکە بکە:
https://www.keodd.org/galleryview?photo=119408

 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft