لە مەراسیمی راگەیاندنی راپۆرتی هەشتەمی (پاریزگای سلێمانی و نوێنەرانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)دا بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، رێزلێنانی بەخشییە رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان.،سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە وتەیەکیدا سەبارەت بە راوبۆچوونی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر چالاکییەکانی رێکخراوو راپۆرتی ساڵانەی رێکخراو رایگەیاند:" شایەتی بۆ (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) دەدەین کە بە شێوەیەکی بێلایەنانە، کارەکانیان ئەنجامدەدەن، هەروەها چالاکییەکانیان و راپۆرتی ساڵانەیان تاراددەیەک کێبرکێی لە نێوان لیژنەهەمیشەییەکاندا دروستکردووە".
بەناوی دەستەی کارگێڕی رێکخراوەوە سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەردەبڕین

 

SHARE

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2023 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft