بەمەبەستی خستنەڕووی چالاکییەکانی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) بۆ ساڵی نوێ و هەروەها خستنەڕووی میکانیزمی کۆکردنەوەی چالاکی لیژنە هەمیشەییەکانی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)، ئەمڕۆ (دووشەممە) (16/1/2023) (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) لە هۆڵی سەرۆکایەتی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) کۆبونەوەیەکی رێکخست لە نێوان و سەرۆکی لیژنە هەمیشەییەکانی ئەنجومەنی پارێزگاو تیمی پڕۆژەی (پارێزگای سلیمانی و نوێنەرانی)....
سەرەتا دوای دەربڕینی پێزانینی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) بۆ ئامادەبووان، دواتر چالاکییەکانی پڕۆژەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی و هەروەها میکانیزمی کۆکردنەوەی چالاکییەکانی لیژنە هەمیشەییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای بۆ ئامادەبووان خرایەڕوو...
دواتریش بەڕێزان سەرۆکی لیژنە هەمیشەییەکان راوسەرنج پێشنیاری خۆیان لەسەر تەوەرەکان خستەڕوو...
(رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) زۆر سوپاسی ئەم بەڕێزانە دەکات کە ئامادەی کۆبوونەوەکەبوون:

 ئەنوەر تاهیرمحەمەد/  سەرۆکی لیژنەی کاروباری یاسا.
رەمەزان نامق کەریم/ سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان.
بەرزان حامد سەعید/ سەرۆکی لیژنەی شارەوانی و گەشتوگوزار
ئاڤان جەمال ئەحمەد/ سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری و وەرزش و لاوان.
نیاز ئەحمەد حەمەلاو/ سەرۆکی لیژنەی شەهیدان و ناوخۆو پەیوەندییەکان.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft