رۆژی دووشەممە رێکەوتی (30/1/2023) لە سێیەمین بەرنامەی نۆیەمین ساڵی بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) میوانداری هەریەكە لە بەڕێزان (شوان محەمەد رۆستەم) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی (پارتی دیموکراتی کوردستان) لە ئەنجومەن نوێنەرانی عێراق  و ئەندامی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی و (مەهدی مەحمود) سکرتێری (ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی) پێشكەشكرا‎...


مەهدی مەحمود:

- حکومەت حەز بە ئەنجومەنی پارێزگاکان ناکات.

-    هەرچیمان پێبکرێت بۆ رەتکردنەوەی گرێبەستی کامێراکانی تیژڕەوی دەیگرینە بەر.

لە بەشی یەکەمی بەرنامەکەدا بە میوانداری بەڕێز (مەهدی مەحمود) سکرتێری (ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی)
‏گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏‏

1.    بۆ ساڵی 2023 ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی چیی بەگرنگ دەزانێت کاری لەسەر بکات؟ 
2.    رۆڵی ئەنجومەنەکانی پارێزگاکان چییە لە چارەسەرکردنی گرفتەکاندا؟
3. نێوانی هاووڵاتیانی پاریزگای سلیمانی و ئەنجومەنی پارێزگا لە چ ئاستێکدایە؟
     4. چی پاڵنەر بوو بۆ هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی؟
5. تاچەند لە کارەکانی ئەنجومەنی پارێزگا رازین لە ساڵی ٢٠٢٢دا؟
6. پەیوەندی نێوان ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە چ ئاستێکدایە؟


شوان محەمەد رۆستەم:


-    ئەگەر دەستور جێبەجێبکرایە، نە ریفراندۆم ئەنجام دەدرا و نە هەرێمیش نەوتی دەفرۆشت

-    دوو دادوەرە کوردەکەی دادگای فیدڕاڵی هیچ رۆڵیان نییە.

- لەساڵی (2019)دا دادگای فیداڵی بڕیاریدا ماددەی (140) جێبەجێبکرێت، بەڵام تائێستا جێبەجێنەکراوە


لە بەشی دووەمی بەرنامەکەدا بە میوانداری بەڕێز (شوان محەمەد رۆستەم) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی (پارتی دیموکراتی کوردستان) لە ئەنجومەن نوێنەرانی عێراق  و ئەندامی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی
1. چ هۆکارێک لە پشت بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراقەوە هەیە، سەبارەت بە بەشە بودجەی هەرێم؟

2.    رۆڵی نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چی دەبێت سەبارەت بەم بڕیارە؟
3.    کەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد کۆتاییان پێدێت؟ هەرێم کەمتەرخەمە یان بەغداد؟
4.    پێتانوایە ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەتوانێت چی پێشکەش بە هاووڵاتیان بکات؟
5.    بەرنامەی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پارێزگای سلیمانی چییە؟
6.    لیژنەکەتان دەتوانێت چی بکات بۆ کەسوکاری شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی هەرێم؟
7.    ئایا مووچەو ئیمتیازاتی شەهیدان و زیندانیان سیاسی هەرێم لەگەڵ بەغداد هاوتا دەکرێت؟
8.    وەک نوێنەری هەڵبژێردراو لە سنوری بازنەی هەڵبژاردنی ژمارە (5) پلان و بەرنامەتان بۆ ئەو سنورە چی دەبێت لە ساڵی 2023 دا.


بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎(NED)‎ ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی‏‎ (دووشەممە‎(‎ كاتژمێر ‏‏(11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎‏ ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎

بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن:


https://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx?jimare
 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft