رۆژی (یەک شەممە) (26/2/2023) ستافی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) سەردانی (کونسوڵخانەی ئەمریکا)ی لە هەولێرکرد...
 ستافی رێکخراو لەلایەن هەریەک لە (جۆشوا لویس) بەرپرسی بەشی سیاسی و ئابوری و (هۆزان عبدالرحمن) یاریدەدەری سیاسی، پێشوازیان لێکرا....
لە کۆبوونەوەیەکدا کە نزیکەی دوو کاتژمێری خایاند، ئەم تەوەرانە گفتوگۆ راگۆڕینەوەیان لەبارەوە کرا:
1.     ناساندنی رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان.
2.    پڕۆژەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی).
3.    گرفتەکانی بەردەم رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی.
4.    پەیوەندی نێوان هاووڵاتیان و پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان.
5.    لاوازی رۆڵی دامەزروەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان.
6.    رۆڵی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی).پەیوەندی ئەم نوێنەرانی بەهاووڵاتیانەوە.
بەڕێز (جۆشوا لویس) بەرپرسی بەشی سیاسی (کونسوڵخانەی ئەمریکا) دەستخۆشی و پیزانینی خۆی بەرامبەر بە پڕۆژەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی دەبڕی و پڕۆژەکەیان زۆر بەگرنگ وەسفکرد، ئەوەیان دووپاتکردەوە کە ئەوان پشتگیری بەردەوامی رێکخراوەکان دەکەن و هیوای خواست کە لەسەر پڕۆژەکە بەردەوام بین....
هاوکات بەرپرسی بەشی سیاسی (کونسوڵخانەی ئەمریکا) رایگەیاند لە داهاتووشدا پەیوەندییەکان بەردەوام دەبن و کۆبوونەوەو دانیشتنی دیکەشی بەدوادابێت.
لە کۆتایشدا (جۆشوا لویس) کتێبی ( Revolution in black and white) پێشکەش بە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)کردو لە بەرامبەریشدا ستافی رێکخراو (تابلۆیەکی پارێزگای سلێمانی) و بەشێک لە راپۆرت و بڵاوکراوەکانی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)یان بێشکەش بە تیمی کونسوڵخانە کرد

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft