رۆژی دووشەممە رێکەوتی (6/3/2023) لە هەشتەمین بەرنامەی نۆیەمین ساڵی بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) میوانداری هەریەكە لە بەڕێزان (یادگار مەحمود نەسروڵا) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەن نوێنەرانی عێراق و  ئەندامی لیژنەی(کاروباری یاسایی)... (کەریم عەلی کەریم) ئەندامی لیژنەی (پیشەسازی و وزە) لە (ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی). پێشكەشكرا‎...
 

کەریم عەلی کەریم:


-    هیچ دەزگایەکی رەسمی بە پەرلەمان و ئەنجومەنەکانیشەوە نەیانتوانیوە چاودێری کەرتی نەوت بکەن.


-    ئەمساڵ لە هەرێم دابەشکردنی نەوت بە هاووڵاتیان نەبووە، بەڵکو  نەوت بە هاووڵاتیان فرۆشراوە.

 

لە بەشی یەکەمی بەرنامەکەدا بە میوانداری بەڕێز (کەریم عەلی کەریم) ئەندامی لیژنەی (پیشەسازی و وزە) لە (ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی) گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏‏

1. بواری کارکردنی لیژنەی (پیشەسازی و وزە) 
2. هۆکاری دابەشنەکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا وهەنگاوی  پێویستی ئەنجومەن لەوبارەیەوە.

3. رۆڵی لایەنی جێبەجێکار لە دابەشکردنی نەوتدا.
4. کێشە سەرەکییەکانی سوتەمەنی لە سنوری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی .
5. بەردەوامی پاڵاوگە نایاساییەکان.

6. بەنزین و کوالێتی بەنزینی سلێمانی.
 

لە بەشی دووەمی بەرنامەکەدا بە میوانداری بەڕێز (یادگار مەحمود نەسروڵا) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەن نوێنەرانی عێراق و  ئەندامی لیژنەی(کاروباری یاسایی)... گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏‏

یادگار مەحمود:

 

- هەندێک پەرلەمانتار بۆ مسۆگەرکردنی دووبارە هەڵبژاردنەوەیان، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بەغداد بە هەوڵی ئەوان بڕیار دەدات.

 

 - یەکێک لە هۆکارەکانی دواکەوتنی  بودجە، پەیوەندی بە نرخی دینار و دۆلارەوەهەیە.

 


1.  لاوازی تەوەری دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

2.  بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی.
3.     بودجەی ساڵی (2023)ی عێراق.
4.    بەرنامەی پەرلەمانی عێراق بۆ چاککردنی گوزەرانی هاووڵاتیان .
5.    ئەو گرفتە یاساییانە چین کە لیژنەکتان توانیوویەتی چارەسەریان بۆ بدۆزێتەوە؟
6.    وەک نوێنەری هەڵبژێردراوی بازنەی (1)ی هەڵبژاردن ، لە ئەم ساڵدا سەرەکیترین کێشەکانی ئەو بازنەیە چین و بەرنامەتان بۆ چارەسەرکردنیان چییە ؟
    

بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎(NED)‎ ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی‏‎  (دووشەممە‎(‎ كاتژمێر ‏‏(11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎‏ ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...ئامانج لەم بەرنامەیە پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎


بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن:
https://www.radionawa.com/ku/show-detail.aspx?jimare=145
 
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft