ئەمڕۆ (پێنج شەممە) (9/3/2023)  (رێـكخراوی كـوردستان بـۆ هـەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی (NED)  ئەمریکی، لە چوارچێوەی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی)دا، هەستا بە ئەنجامدانی گفتوگۆیەکیکراوە تایبەت بە کێشەوگرفتەکانی فەرمانگە فیدراڵییەکانی سنوری قەزای ناوەندی سلێمانی لە هۆڵی دەستەی سەرۆکایەتی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی).
  چالاکیەکە ئەنجامدارا بە میوانداری بەڕێز:
 (د. نەرمین مەعروف) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)
لە چالاکییەکەدا بۆ ئەم دوو بەڕێوەبەرایەتیە ئامادەبوون:
-
بەڕێوەبەرایەتی دروستکردنی دانەوێڵەی سلێمانی.
-    بەرێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی.

هەروەها هەریەکە لە بەڕێزان (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) و (مەهدی مەحمود) سکرتێری (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) ئامادەی چالاکییەکە بوون.

سەرەتای چالاکییەکە بە وتەی بەرێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) دەستیپێکردو لە مایانی وتەکەیدا سەرۆکی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) وێرای بەخێرهاتنی میوانان، هاوکات چالاکییەکەی بەگرنگ باسکردو پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی)یشی بە پڕۆژەیەکی گرنگ و سەرکەوتوو ئاماژە پێیدا...
دواتر ئارام کەمال لە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) ئامانجی چالاکییەکەی خستەڕوو
پاشان بەڕێز (د. نەرمین مەعروف) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)باسی لە رۆڵی پەرلەمانتارو ئەرک و دەسەڵاتەکانیان بۆ ئامادەبووان روونکردەوە.... ئاماژەشی بەو هەوڵانەشدا کە پێشتر چ وەک تاک وچ وەک فراکسیۆن و چ وەک نوێنەرانی سلێمانی، دراون.
پاشان بەرێز ( نەسرین محەمەد عەلی خان) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دروستکردنی دانەوێڵەی سلێمانی.
بەشێوەیەکی ورد باسی لە کێشەکانیان کردو بەچەند خاڵێک بۆ ئامادەبووانی روونکردوەو هاوکات سوپاسئ سەرجەم ئەو نوێنەرانی سلێمانی کرد کە لەماوەی رابردوودا پەیوەندی بەردەوامیان لەگەڵدا هەبوون.
دواتر بەڕێز ( کامەران وریا محەمەد) بەڕێوەبەری (بەرێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی) باسی لە کێشەکانیان گرفتەکانیان کرد.
شایانی باسە لەم چالاکییەدا هەریەکە لە بەڕێزان (ساڵح سەعید مستەفا) و (ئیبراهیم ئیسماعیل مەحمود) لە نوسینگەی سلێمانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئامادەبوون سەرنج و پیشنایرو تێبنی خۆیان لەسەر کێشەکان خستەڕوو.

لەکۆتایشدا بەرێز (د. نەرمین مەعروف) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) بەڵینی ئەوەددا کە وەک (تاک، فراکسیۆن، نوێنەرانی دیکەی پارێزگای سلیمانی) بەدواداچوونی جدی بکات بۆ ئەوکێشانەی کە خرانە ڕوو....

تێبینی:

بڕیاربوو بۆ ئەم چالاکییە بەرێز (د. موسەننا ئەمین/ نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئامادەی چالاکییەکە بێت، بەڵام لەبەر ئەوەی بەڕێزیان لە بەغداد بوون، بە هۆی خراپی کەش و هەواوە نەیتوانی ئامادەی چالاکییەکە بێت وبگەڕێتەوە بۆ سلێمانی.
بۆ بینینی وێنەکان کلیک لەم لینکە بکە:

https://www.keodd.org/galleryview?photo=119426

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft