رۆژی دووشەممە رێکەوتی (13/3/2023) لە نۆیەمین بەرنامەی نۆیەمین ساڵی بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) میوانداری هەریەكە لە بەڕێزان (چرۆ حەمە شەریف) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەن نوێنەرانی عێراق و  ئەندامی لیژنەی (شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی) .... و بەڕێز (کاسترۆ مەعروف) سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشكەشكرا‎...

 

کاسترۆ مەعروف:

- لە کوردستان پاڵپشتی کەرتی کشتوکاڵ ناکرێت و کشتوكاڵ لە پاشەکشەدایە

- ئەو ئاردەی کە کارگەکانی ئارد بەرهەمدێت لە ئاردی ئێران و تورکیا باشترە

 

لە بەشی یەکەمی بەرنامەکەدا بە میوانداری (کاسترۆ مەعروف) سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی... گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏‏


1.    پلانی ئەمساڵی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.
2.    بەردەوامی گرفتی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان .
3.    چارەنووسی ئەو ئاردەی هاووڵاتیان چییە؟ کە لەبەر خراپی وەریناگرن و دەیفرۆشنەوە 
4.    رۆڵی لیژنەکەتان چی بوو لە خەرجکردنی شایستەداراییەکانی جوتیارانی هەرێم؟ 
5.    بابەتی داهاتی پارێزگای سلیمانی و چۆنیەتی خەرجکردنی گەیشتە کوێ ئایا بە راپۆرتێک دەدرێتەوە ئەنجومەنی پارێزگا؟ 
6.    گرفتی بەردەم لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.
  

چرۆ حەمە شەریف:

- حکومەتی هەرێم کەمتەرخەمە بەرامبەر زیندانیانی سیاسی

- لەسەر حکومەتی عێراقە قەرەبووی ماددی و مەعنەوی زیندانیانی سیاسی و شەهیدان بکاتەوە

 

 
لە بەشی دووەمی بەرنامەکەدا بە میوانداری بەڕێز (چرۆ حەمە شەریف) ئەندامی لیژنەی (شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی)... گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏‏

1.    بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە.
2.    گرفتە سەرەکییەکانی هەڵەبجە لەوانەی کە پەیوەندیدارن بە حکومەتی عێراقییەوە.
3.    بواری کارکردنی لیژنەی (شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی)
4.    پرسی هاوتابوونی موچەو ئیمتیازاتی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە گەڵ عێراق.
5.    بەرنامەتان بۆ بازنەی (3)ی هەڵبژاردن .

بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎(NED)‎ ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی‏‎  (دووشەممە‎(‎ كاتژمێر ‏‏(11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎‏ ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە... ئامانج لەم بەرنامەیە پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎
بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن:

https://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx?jimare=145&znjera=6516
 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft