ئەمڕۆ (15\3\2022) (دانیێڵ بیل) بەڕێوەبەری نوسینگەی مافەكانی مرۆڤ سەر بە نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان لەعیراق (یونامی)، سەردانی ئۆفیسی رێكخراوی كوردستان بۆ هەموانی كرد. لەو سەردانەدا دانیێڵ بیل لەگەڵ سەرۆك و نوێنەرانی ژمارەیەك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تایبەت بە مافی مرۆڤ كۆبۆوەو گوێبیستی كارو چالاكی رێكخراوەكان و ئاستەنگەكانی بەردەم كارەكانیان بوو. هەر لەو كۆبونەوەیەدا بەڕێوەبەری نوسینگەی مافەكانی مرۆڤ لە عیراق باسی لە رەوشی مافی مرۆڤ و چۆنێتی كاركردن و بەدواداچونیان بۆ ئاشكراكردنی ئەو پێشێلكاریانە كرد كە روبەڕوی تاكەكانی كۆمەڵگە دەبێتەوە. لەكۆتایی كۆبونەوەكەدا چەندین راسپاردەو پێشنیار خرانەڕوو هاوکات بەڕێوەبەری نوسینگەی مافەكانی مرۆڤ سەر بە نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان لەعیراق هەموو هاوكارییەكی بۆ ئەو رێكخراوانە دووپاتكردەوە.
 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft