رۆژی دووشەممە رێکەوتی (27/3/2023) لە کۆتا بەرنامەی ساڵی نۆیەمی بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) میوانداری بەڕێز (رێبوار ئەحمەد) سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشكەشكرا‎...
بڕیاربوو بۆ ئەم بەرنامەیەش بەڕێز (د. موسەننا ئەمین)  نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەن نوێنەرانی عێراق و  ئەندامی لیژنەی (پەیوەندییەکانی دەرەوە) .... بەشداری بەرنامەکە بکات، بەڵام بەهۆی سەرقاڵی بەڕێزیان لە بەغداد و تێکچوونی دانیشتنی  دوێنێ شەوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نەیان توانی لە کاتی دایریکراودا ئامادەی بەرنامەکە بێت.

رێبوار ئەحمەد:

 

- کەسێک لەکەرتی گشتی تەندروستی کار بکات، نابیت لە کەرتی تایبەت کاربکات


- حوکمڕانانی هەرێم خۆیان بۆ خزمەتی هاووڵاتی یەکلایی نەکردۆتەوە


    
لە گەڵ بەڕێز (رێبوار ئەحمەد) سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی... گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏‏

1.    ئەرکەکانی لیژنەی تەندروستی و ژینگە
2.    گرفتە سەرەکییەکانی کەرتی تەندروستی لە سلێمانی. 
3.    سێکتەری تەندروستی لە نێوان کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتدا.
4.    گرفتەکانی یەکەی چاودێری ورد و فریاکەوتن.
5.    تێچووی نەخۆشی شیرپەنجە.
6.    نرخ و کوالیتی نۆرینەگە پزیشکییەکان

بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) ساڵانە بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎(NED)‎ ئەمریكی لە (10) بەرنامەدا میوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرا‎‏ ...

ئامانج لەم بەرنامەیە پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎
بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن:


https://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx?jimare=145&znjera=6517
 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft