ئەمڕۆ (سێ شەممە) بەرواری: (11/3/2023) رێـكخراوی كـوردستان بـۆ هـەمووان  بـــۆ پــەرەپـێـدانـی دیـمـوكـراســی  بەهاوكاری رێكخراوی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی NED) ئەمریكی، هەستا  بە ئەنجامدانی یەکەم گفتوگۆێکراوە تایبەت لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیە فیدراڵییەکانی پارێزگای هەڵەبجە....
  لە گفتوگۆکراوەدا کە تایبەت بوو بە (بەڕێوبەرایەتیەکانی بازرگانی هەڵەبجە) کە پێکهاتبوون لە:
1. بەڕێوبەرایەتی بازرگانی خۆراكی سلێمانی
2. بەڕێوبەرایەتی سایلۆی هەڵەبجە
3. بەڕێوەبەرایەتی رێكخستنی پسوڵەی خۆراكی هەڵەبجە
4.  بەڕێوبەرایەتی دروستکراوی دانەوێڵەی سلێمانی 
چالاکیەکە بە میوانداری هەریەکە لە بەڕێزان  (د. بڕیار رەشید) و(مۆفەق حسێن) و (سۆران عمر) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئەندامانی لیژنەی لیژنەى ئابوری و پیشەسازی و بازرگانى ئەنجامدار....
سەرەتا لەلایەن بەڕێز (ئازاد تۆفیق) پارێزگاری هەڵەبجەوە بەخێرهاتنی ئامادەبووان کراو چالاکییەکەی بەگرنگ ناوبرد...

دواتر هەریەکە لە (د. بڕیار رەشید) و(مۆفەق حسێن) و (سۆران عمر) کورتەیەک لە ئەرک و دەسەڵاتەکانیان و ئەرکی لیژنەکەیان  باسکرد...
دواتریش بەرێز (شێخ کاوە) جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بەشیوەیکی گشتی کێشەو گرفتی فەرمانگە فیدراڵییەکانی هەڵەبجەی باسکرد و ئاماژەی بۆ ئەو هەوڵانەش کرد کە لەماوەی رابردوودا دراون بۆ کردنەوەی ئەوفەرمانگانە...
پاشان هەر یەکە لە (بەڕێوبەرایەتیەکانی بازرگانی هەڵەبجە) كێشەو گرفتەكانیان هەروەها پێشنیارو سەرنجی خۆیان بۆ ئەندامانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) خستەڕوو.
 بەڕێوبەرایەتیەكانیان لە نێوان هەرێم و بەغدادا دووچاری چەندین كیشەو گرفت بوونەتەوە، بێگومان بوونی ئەم كێشەو گرفتانەش راستەوخۆ گرفت بۆ هاووڵاتیان دروست دەكەن و ئەوان باجی كێشەكان دەدەن هەربۆیە پێشنیار کرا کە سەردانێکی وەزارەتی بازگانی هەرێم بکرێت...
لە كۆتایشدا (د. بڕیار رەشید) و(مۆفەق حسێن) و (سۆران عمر) بەڵێنی ئەوەیاندا بەجدی بەدواداچوون بۆ ئەو كێشەو گرفتانە بكەن، هەروەها پەیوەندیشیان لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیەكان بەردەوام دەبێت‌و هاوكاری و هەماهەنگیان زیاتر لەداهاتوودا دروست دەكەن.

بۆ بینینی وێنەکان کلیک لەم لینکە بکەن:

https://www.keodd.org/galleryview?photo=119432

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft