ئەنجومەنی پارێزگا كێشەی شۆفێرانی باشماخ چارەسەر دەكات

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ سەرپەرشتیاری مەرزی باشماخی‌و نوێنەری شۆفێری بارهەڵگرەكانی مەرزەكە كۆدەبێتەوە‌و كێشەكەیان چارەسەر دەكات.
رۆژی سێشەممە 18-4-2017، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەبینای ئەنجومەن، پێشوازیی لەنوێنەری شۆفێرانی بارهەڵگری مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ كرد، كە بەمەبەستی گەیاندنی كێشەیەك سەردانی ئەنجومەنیان كردبوو.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، بەئامادەبونی سەرپەرشتیاری مەرزیباشماخ، لەهۆڵی كۆبونەوەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەن، لەگەڵ نوێنەری شۆفێرانی بارهەڵگری مەرزی باشماخ كۆبوەوە، كە نوێنەرایەتیی 600 شۆفێری مەرزەكەیان دەكرد.
لەمیانی كۆبونەوەكەدا، گفتوگۆ لەبارەی كێشەكەیان كرا‌و رێكەوتن لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكەیان.




SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft