پارێزگای سلێمانی..... گرنگی بە  رۆڵی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نادات

بەبێ ئاماژەكردن بۆ رۆڵی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) سایتی (پارێزگای سلێمانی) هەواڵێكی بڵاوكردەوە لەسەر  بۆ دیاركردنی  میكانیزمێك بۆ ئەو بڕە پارەیەی كە لە چوارچێوەی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان تەرخان كراوە بەگوژمەی 4ملیارو 800 ملیۆن دینار و  بۆ بەڵێندەرانی سنورەكە خەرج دەكرێت، ئەمە لەكاتێكدا چەند ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون، بەلام لە هەواڵەكەی سایتی پارێزگای سلێمانیدا هیچ ئاماژە بە رۆل و ئامادەبوونی ئەنداماتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نەكراوە.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft