ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نهێنیەكانی داهاتی  پارێزگای سلێمانی ئاشكرا دەكات، (د. غالب محمد عەلی/سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی‌و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)لە بابەتێكدا كە بۆ پێگەی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی ناردووە، باس لە داهاتی پارێزگای سلێمانی دەكات،  ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە (داهاتی سلێمانی ئەمساڵ و ساڵی رابردوو بەراورد بە پێشتر زۆر زیادیكردووە و ئێستا داهاتی مانگانەی لە نێوان 75 بۆ 90 ملیار دینارە)، هەروەها نووسیویەتی  (تا ئێستا نازانرێت داهاتی سلێمانی چۆن و لە چیدا خەرج دەكرێت، چەندجارێكیش واژۆم كۆكردوەتەوە بۆ ئەوەی لیژنەیەك پێكبهێنرێت بۆ ئەوەی سەردانی ئەو فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتیانە بكرێت كە داهاتیان هەیە بۆ ئەوەی بڕی داهاتیان بزانرێت)
لە كۆتاییشدا رەخنە لە ئەنجومەنی پارێزگای لسێمانی دەگرێت (لێرەشەوە رەخنەی توند ئاراِستەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەكەم، بەوەی كە لە بارودۆخێكی واهەستیارو گرنگدا رۆڵی خۆی نابینێت، لە مەهامی سەرەكی ئەنجومەن خۆی بەدوور گرتووە، پێیویستە لەوەها كاتێكدا ئەنجومەن بێتەوە ناو ئەو دەنگدەرانەی كە بناغەدانەری ئەنجومەنی پارێزگان، ناكرێت ئێمە بەدەنگی هاووڵاتی شەرەفی ئەندامێتی ئەنجومەنمان پێبەخشرابێت، بەڵام لە دۆخێكی ئاوادا ئەنجومەن خۆی لە هاووڵاتی بەدوور بگرێت، تەنانەت نەتوانێت وەڵامی سادەترین پرسیاری هاووڵاتیان بداتەوە، كە ئەویش بریتییە لە (داهاتی سلێمانی چەندە؟  ئەم داهاتە بۆ كوێ دەڕوات؟)، لەبەر ئەوە من داواكارم لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە زووترین كات  تەواوی هەوڵەكانی خۆی بخاتە گەڕ لەپێناو گەڕاندنەوەی متمانەی خۆی بەهاووڵاتیان و سووككردنی بەشێك لە ناڕەحەتییەكانی سەر شانی هاووڵاتیان، پێویستە ئەنجومەن لیژنەیەكی تایبەت پێكبهێنێت بۆ بەدواداچوونی داهاتی پارێزگای سلێمانی‌و ئەنجامی هەوڵەكانی ئەو لیژنەیە بۆ رای گشتی رابگەیەنێت. ناكرێت ئەنجومەن هەروا دەسەتەوەسان بێت لە ئاست ئەم هەموو كێشانەدا)
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەكە تكایە كلیك لە سەر ئەم لینكە بكە
http://www.keodd.org/wtarview?wtar=4019&auther=1004

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft