قەزای (دەربەندیخان)...  كێشەو گرفتەكانی قەزاكە خرایە بەردەست ئەنجومەنی پارێزگا 
(رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان بۆ پەرەپێدانی دیموكراسی) هەستا بە ئەنجامدانی پێنجەمین گفتوگۆی كراوە لە نێوان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا‌و  بەشێك لە دامودەزگاو رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی‌و هاووڵاتیاندا لە سنوری  قەزای (دەربەندیخان)،
سەرەتا بەڕێز (محمد ناصح حسن) قائیمقامی قەزای (دەربەندیخان) وتەیەكی پێشكەش كردو سوپاسی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا كرد كە رووبەڕوو لەگەڵ هاووڵاتیاندا گفتوگۆ لەسەر كێشەو گرفتەكانی ناوچەكە دەكەن، هەروەها لە كۆتایشدا سوپاسی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی كرد لەبەرامبەر ئەنجامدانی چالاكییەكی لەوجۆرە. لەگفتگۆكراوەكەدا كە نزیكە دوو كاتژمێری خایاند گفتوگۆیەكی فراوان لە نێوان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و ئامادابوواندا دروست بوو، لەسەر ئەو كێشەو گرفتانەی كە لە قەزاكەدا هەن، لەم گفتوگۆكراوەدا وێڕای ئاڕاستەكردنی چەند رەخنەیەك لە ئەنجومەنی پارێزگا، لەهەمانكاتیشدا چەندین پێشنیار خرانە بەردەست ئەندامانی ئەنجومەن‌و لەبەرامبەریشدا ئەندامانی ئەنجومەن بەڵێنیاندا كە بەدواداچوون بۆ كێشانە بكەن كە لە سنوی دەسەڵاتی ئەنجومەندان. 
شیاوی باسە ئەم چالاكییە لەچوارچێوەی  پڕۆژەی (بەهێزكردنی ئەدای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و پتەوكردنی پەیوەندی لەگەڵ هاوڵاتیاندا)یە كە لەلایەن رێكخراوی (NED) پاڵپشتی دەكرێت.
لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە ئەم بەڕێزانە ئامادەی گفتۆكراوەكە بوون: 
1. خەدیجە عەبدولجەبار ئەحمەد/ سەرۆكی لیژنەی (پلان‌و پرۆژەكان)، ئەندامی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی.
2. محەمەد عەبدولوەهاب عومەر/ جێگری سەرۆكی لیژنەی شەهیدان‌و ئەنفال‌و كیمیاباران‌و جینۆساید‌و كەمئەندامانی سەنگەر، بڕیاردەری لیژنەی خزمەتگوزاری شارەوانی‌و هاتوچۆو گواستنەوە‌و گەیاندن، بڕیاردەری لیژنەی رۆشنبیری‌و هونەر‌و راگەیاندن‌و پاراستنی ئاسەوار، ئەندامی لیژنەی پارێزگاریی (ناوخۆوئاسایش).  
شایەنی باسە پێشتر(رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)  لە هەر چوار قەزای (رانیە – شارەزوور- چەمچەماڵ - دوكان) چوار چالاكی هاوشێوەی ئەنجامدا، بڕیاریشە لە داهاتوودا (پێنج) گفتوگۆی كراوەی تر ئەنجام بدرێن.















SHARE
حوکمڕانیی بێ ئیش...
د.رێبوار كریم محمود
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
بە وشەی (موزایەدە) ساردمەبنەوە!
د.رێبوار كریم محمود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft