ئەندامێكی سەركردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، قوباد تاڵەبانی‌ جێگری‌ سەرۆكی‌ حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەردانێك لە پارێزگای‌ هەڵەبجەیە، بەڵام بینینی كاندی
دەكانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجەی رەتكردۆتەوە .

سەلام كەریم ئەندامی سەركردایەتی بزوتنەوە و كاندید بۆ ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە تایبەت بە سایتی (كوردستان بۆ هەمووان) راگەیاند  "سەردانەكەی جێگری سەرۆكی حكومەت تایبەت نییە بە پرسی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە، بەڵكو ئەوەی بە ئێمە گەیشتوە رەنگە پێكهێنانی ئەنجومەنەكە یەكێك بێت لە پرسەكان، چونكە ئێمە وەك كاندیدەكانی ئەنجومەن ماوەی 9 مانگە داوای بینینی بەڕێزیان دەكەین، بەڵام رازی نەبووە بمانبینێت ".

هەروەها وتی: " ئەمڕۆش بەرەسمی لە رێگەی پارێزگاری هەڵەبجەوە داوامانكرد كە بەڕێزیان ببینین، بەڵام جێگری سەرۆكی حكومەت ئامادەنە بوووە لەگەڵمان كۆببێتەوە "

سەبارەت بە هۆكاری چوونی جێگری سەرۆكی حكومەتیش بۆ هەڵەبجە؟ ئەندامەكەی سەركردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی وتی "بەشێكی تایبەتە بە پرسی هەڵەبجە، بەشێكشی سیاسییە بۆ ئەو كێشانەی یەكێتی كە لە هەڵەبجەدا بوونی هەیە، ئێستاش وتویەتی كاندیدەكان نابینم، چونكە بڕیاری داوە كاتژمێر 6 ی ئێوارە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی ناو پارێزگاكە كۆببێتەوە، لەوەشەوە بۆمان دەردەكەوێت قوباد تاڵەبانی رێگرە لە پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە

هەروەها بەڕێز (مامۆستا دەلیل جەمال) كاندیدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە ، سەبارەت بە هۆكاری ئامادەنەبوونی بەڕێز (قوباد تاڵەبانی) بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ كاندیدانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە بە سایتی (كوردستان بۆ هەمووان) راگەیاند  "لە ئەجێندای سەردانەكەی كاك قوباد تاڵەبانیدا نەبووە كە كۆبوونەوە لەگەڵ ئێمە بكات، ئەمە لەلایەك، لەلایەكی تریشەوە پێكنەهێنانی ئەنجومەنكە كێشەیەكی سیاسیەو تائێستاش پارتی دیموكراتی كوردستان ناوی كاندیدەكانی نەناردووە، پێویستە لایەنە سیاسیەكان ناكۆكییەكانیان وەلا بنێن ئنجا لەگەڵ حكومەتدا كۆبوونەوە بكەن "

ئەمەو بڕیارە كاتژمێر شەشی سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ (2/7/2017) بەڕێز جێگری سەرۆكی حكومەت لە گەڵ بەرپرسی یەكەمی لایەنە سیاسیەكانی پارێزگای هەڵەبجەدا كۆببێتەوەو یەكێك لەتەوەری كۆبوونەوەكەش پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجەیە.


SHARE
حوکمڕانیی بێ ئیش...
د.رێبوار كریم محمود
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
بە وشەی (موزایەدە) ساردمەبنەوە!
د.رێبوار كریم محمود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft